وەزارەتى تەندروستى بودجەى کڕینى دەرمان و پێداویستى پزیشکى زیاد دەکات تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزیری تەندروستی حکوومەتى هەرێمی کوردستان، سەردانى کۆگاى دەرمان دەکات لە سلێمانى بۆ لێکۆڵینەوە بە هۆکارى کەمى دەرمان لەو پارێزگایە و دەشڵێت، بەغدا بە تەواوى بەشە دەرمانى هەرێمى کوردستان دابین ناکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ئایار/2022) سامان بەرزنجى، وەزیری تەندروستی حکوومەتى هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆگەی دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی سلێمانی کرد.

سامان بەرزنجى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێداویستیی پزیشکی بەشێوەکی گشتی هەر هەمووی پێویستە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدراڵەوە، بەڕێگەى کۆمپانیایەکی حکومی کیمادیا، لە بودجەی حاکیمە دابین دەکرێت، بەڵام جگە لە هەرێمى کوردستان لە پارێزگاکانى تریش کێشەى کەمى دابینکردنى دەرمان هەیە.

وەزیرى تەندروستى ئاماژە بەوەدەکات، بۆ پڕکردنەوەى بۆشاییەکان، وەزارەتى دارایى و ئابوورى ساڵانە بودجەیەک بۆ دەرمان تەرخان دەکات، هەروەها هەموو مانگێک (6) ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستیی پزیشکی تەرخانکراوە.

ئەو گووتیشى، دەسەڵاتی دابینکردنی دەرمان بەتەواوەتی دراوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی، هەروەها جیا لەوە بودجەی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لە (6) ملیارەوە زیاد دەکرێت بۆ (7) ملیار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین