پاپاى ڤاتیکان بۆ مەسیحییەکانى قەرەقوش: پارێزگارى لە ڕەگ و ڕیشەى خۆتان بکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

پاپاى ڤاتیکان، دواى بەجێهشتنى  شارى مووسڵ، لەژێر چاودێر رێوشوێنى ئەمنى توندا گەییشتە شارۆچکەى قەرەقوش و لە کڵێساى تاهیرە، کە یەکێکە لە کڵێسە مێژوویى و گەورەکانى عێراق، وتارێکى پێشکەشکرد بۆ مەسیحیى و کریستیانەکانى قەرەقوس و گوتى، پەیوەندییەکانى نێوانتان بپارێزن و پارێزگارى لە ڕەگ و ڕیشەى خۆتان بکەن.

پاپا فرانسیس لە کڵێسەى تاهیرە هانى خەڵکى قەرەقوشى دا لێبوردە بن و گووتیشى، لێخۆشبوون لە تاوانى ئەوانى تر دەکرێت ڕێگایەکمان بۆ رووناک بکاتەوە بۆ ڕێگایەکى درێژ تر، بەڵام بێ ئومێد مەبن، ئەم کارە پێویستى بە لێبوردەیى و ئازایەیتى هەیە.

پاپا ڤاتیکان دەشڵێت: 

وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ پاپا فرانسیس، بگەڕێتەوە شارى هەولێر و لە یاریگاى نێودەوڵەتیى فرانسۆ هەریرى بە ئادەبوونى بەرپرسانى هەرێمى کوردستان و هەزاران هاووڵاتى مەسیحیى و کریستیان ڕێوڕەسمى نوێژخوێند بەڕێوەببات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین