رووسیا داوا لە توركیا دەكات ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ سووریا بكاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، "هەوڵدەدەین توركیا ڕازی بكەین دووبارە ئاسمانی وڵاتەكەی بەڕووی فڕۆكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بۆ سووریا بكاتەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ئایار/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە میخائیل بۆگدانۆڤ رایگەیاند، "مۆسكۆ لەو نزیكانە داوا لە توركیا دەكات ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هاتووچۆی فڕۆكە سەربازییەكانمان بۆ سووریا بكاتەوە."

لەبەشێكی تری قسەكانی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاشكرای كرد، "تایبەت بە دۆخی سووریا مۆسكۆ بەردەوامە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەمەریكا، ئێمە ئامادەین بۆ چارەسەكردنی ئەو كێشانەی رووبەڕووی ناوچەكە بەگشتی و سووریا بەتایبەتی بۆتەوە، بەڵام ئەمەریكا خۆی لەو پەیوەندیانە لادەدات."

سەربارەت بەریەكەوتنی رووسیا و ئیسرائیل لەی سووریاش ئاماژەی بەوە كرد، "میكانزمی خۆپاراستنی بەریەكەوتن لەنێوان رووسیا و ئیسرائیل تا ئێستا بەردەوامە، چەند هەواڵێك بڵاوكرایەوە كە گوایە هێزەكانی رووسیا سیستەمی مووشەكی (ئێس 300)یان دژ بە فڕۆكەكانی ئیسرائیل بەكارهێناوە، ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە."

دەربارەی هەڵوێستی ئیسرائیلیش رایگەیاند، "لێدوانی بەرپرسانی ژمارەیەك بەرپرسی تەلئەبیب، دوورە لەو دۆسەتایبەتییەی دوو وڵات، كە ماوەیی (30) ساڵە پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین