ئەردۆغان: ناتۆ وڵاتێک قبووڵ ناکات پشتیوانى لە دوژمنەکانمان بکات تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆک کۆمارى تورکیا دژبوونیان بەرامبەر بە ئەندام بوونى سوید و فینلەندا لە ناتۆ دەڵێت، "لەسەر هەڵوێستى پێشوومان بەردەوام دەبین."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا، لە میانى پێشوازیکردنى لە کۆمەڵە گەنجێک لە کتێخانەى سەرۆکایەتیى کۆمار، ڕایگەیاند، "هەڵوێستمان بەرامبەر داواى ئەندام بوونى سوید و فینلەندا لە ناتۆ نەگۆڕاوە و ئێستاش دەڵێن: نەخێر."

سەبارەت بە هۆکارى ئەم هەڵوێستە توندەى تورکیا بەرامبەر هەردوو وڵات، رەجەب تەیب ئەردۆغان زیاتر روونیشکردەوە، "لەبەر ئەوەى فينلەندا و سوید بوونەتە ناوەندى پاراستن و میوانداریکردنى دژەکانمان، پەکەکە و یەپەگە لەو وڵاتانە وەک خاوەن ماڵ هەڵسوکەوت دەکەن."

سەرۆک کۆمارى تورکیا جەختى لەوەکردەوە، "ئەم دوو وڵاتە تەنیا پێشوازى لە ئەندامانى پەکەکە و یەپەگە ناکەن، بەڵکو بە چەک و هاوکارى دارایش یارمەتیان دەدەن و بوونەتە پردى پەیوەندیان لەگەڵ وڵاتانى دیکە."

هەروەها دەربارەى ناتۆ، ئەردۆغان گووتیشى، "ناتۆ ڕێکخراوێکى ئەمنییە، نابێ وڵاتێک قبووڵ بکات کە یارمەتى دژەکانى ئێمە بدەن، یۆنان کە ئەندامى ناتۆیە، بەڵام بەردەوام هاوکارى گرووپى گولەن دەکات و ئازادانە گەشتى ئەوروپا دەکەن و پارێزگاریان لێدەکرێ لەلایەن ئەڵمانیا و فەرەنسا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین