سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل: داهاتووى وڵاتەكەمان لە مەترسيدايە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

دواى كشانەوەى ريناوى زەعبى، ئەندامى كنێستى ئيسرائيلى لە پارتى ميرتسى چەپ، كە بەشدارە لە حكومەت، نەفتالى بنێت، سەرۆك وەزيرانى ئەو وڵاتە رايگەياند، "وڵاتەكەمان كەوتۆتە مەترسييەوە."

ئەمڕۆ شەممە (21/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە نەفتالى بنێت رايگەياند، "بەهۆى كشانەوەى يەكێك لە هاوبەشەكانمان لە پەرلەمان داهاتووى وڵاتەكەمان كەوتە مەترسييەوە."

لەبەشێكى ترى قسەكانى بنێت گوتى، "هەڵگرتنى بەرپرسيارێتى پێکهێنانى حكومەتى رزگارى بژاردەيەك قورس بوو، بەڵام داهاتووى وڵاتەكەمان لە مەترسييە، دەبێت هەموو هەوڵێك بخەينە گەڕ بۆ پارێزگاریکردن لە يەكڕيزى گەلەكەمان، ئێمە وڵاتێكى ترمان نييە، حكومەتى ئێستاش لە زۆر بواردا  سەركەوتوو بووە، لەوانە بەرەنگاربوونەوەى كۆرۆنا، بێكارى، توندوتيژى، پەككەوتنى حكومەت."

دەربارەى ئابوورى وڵاتەكەشى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل ئاشكراى كرد، "لە ساڵى رابردوو گەشەى ئابوورى لە (8٪) زياديكردووە، رێژەى تاوان كەمى كردووە، پەرەمان بە بودجەى گشتى وڵاتەكەمان داوە."

رۆژى پێنجشەممەى رابردوو، ريناوى زەعبى دەستى لە پەرلەمان و هاوپەيمانى پێكهێنانى حكومەت كێشاوەيە، كە خاوەنى (59) كورسى پەرلەمانيە، بەوەش حكومەت بوو بەكەمينە."

حكومەتى ئێستاى تەلئەبيبيش هەوڵەكانى خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەى ريناوى زەعبى پاشەكشە لەداواكەى بكات.

حكومەتى ئێستا ئيسرائيل پێكهاتەيەكى دوور لە يەكى هەيە، پارتەكان راستڕەو و چەپڕەون، ئەوەش وايكردوو ئاڕاستەكانيان لە حكومەت جياواز بێت، كاريگەرى لەسەر ستراتيژيەتى حكومەتەكەيان دروست بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین