ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى كاروبارى ئافره‌تان رێكناكه‌ون عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ كۆى 25 لیژنه‌ى هەمیشەیی، سه‌رۆكایه‌تى هه‌شت لیژنه‌ به‌ په‌رله‌مانتاره‌ ئافره‌ته‌كان دراوه‌، حه‌وتیان دانراون، به‌ڵام له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى ئافره‌تان رێكناكه‌ون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21ى ئایارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌ كۆى 25 لیژنه‌ى هه‌میشه‌یى په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تى هه‌شت لیژنه‌ به‌ ئافره‌ته‌كان دراوه‌، حه‌وتیان به‌ سه‌رۆكى ته‌مه‌ن دانراون، به‌ڵام یه‌كیان ماوه‌ ئه‌ویش به‌ هۆى رێكنه‌كه‌وتیان دانه‌نراوه‌، كه‌ سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى ئافره‌تان و منداڵانه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونى ده‌كاته‌وه‌، هۆكاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌كان داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكى ئه‌م لیژنه‌یه‌ به‌ هه‌ڵبژاردن بێت، نه‌وه‌ك سه‌رۆكى ته‌مه‌ن بێت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌ حه‌وت سه‌رۆكه‌ ژنه‌كه‌، یه‌كیان كورده‌ ئه‌ویش ڤیان عه‌بدولعه‌زیزه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌ى وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان ده‌كات، ئه‌وانی تریش به‌مشێوه‌یه‌یه‌ : ناهیده‌ داینى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى، ئه‌مل توعمه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى پلانى ستراتیژى، لیقا ئال یاسین سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌، زه‌هره‌ بوجارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، زه‌یتون دلێمى سه‌رۆكى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌، نه‌هله‌ فه‌هداوى سه‌رۆكى لیژنه‌ى كار و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین