د. ئەحمەد ئەنوەر: لە هەر وڵاتێک گەندەڵی هەبێت، سپیکردنەوەی پارەش بوونى دەبێت کوردستان- عێراق

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

سەرۆکى دەستەى دەستپاکى هەرێمى کوردستان، جەخت لەوەكردەوە، کە سپیکردنەوەى پارە لە ناو بوونى هەیە، بەڵام دەڵێت: "ئێمە هیچ داتایەکمان لەبەردەست نییە."

ئەمڕۆ شەممە (21/ئایار/2022) د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "یاداشتنامەیەکمان ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی سپی کردنەوەی پارەو تەمویلکردنی تیرۆر لە عێراق کردووە"، بۆ بەرەنگاربوونەوەى سپیکردنەوەى پارە.

د. ئەحمەد ئەنوەر، سەبارەت بە پرسى سپیکردنەوەى پارە ڕاشیگەیاند، "لە هەر وڵاتێک گەندەڵی هەبێت لە تەنیشتی تاوانی سپی کردنەوەی پارەش دەبێت، گەندەڵى بەرهەمەکەی تەنیا تاوانى سپی کردنەوەی پارەى نییە ، بەڵکو داهاتى دیکەى لێدەکەوێتەوە، لە رێگەی ئەو داهاتەش هەوڵ دەدرێت پارەکە لە ڕێگەى کڕینی ماڵ و موڵک و ئیشکردن لە بوارەکانی بازرگانیدا سپی بکرێتەوە."

سەبارەت بە هەبوونى ئەو تاوانە لە هەرێمى کوردستان، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی دەڵێت، "ئەو تاوانانە لە یەکێک لە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە چوارچێوەی بەرەنگاری تیرۆرە لە هەرێمی کوردستان دەبینرێن، ئێمە دڵنیاین لە هەبوونی بەڵام داتامان لانییە، دوای ئەو یاداشتنامە هەوڵدەدەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان یاخود ئەو یاسایانەی عێراق یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپی کردنی پارەو پارەدارکردنی تیرۆرە کە لە (2015) دەرچووە، کوردستان یاسایەکی تایبەت بە خۆی هەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین