خواستە سياسيەكانى هاكان فيدان، ئەردۆغان نيگەران دەكات شیکاری

نوچەنێت:

ماڵپەڕى (ئينتليگ ئۆلاين)ى فەڕەنسى لە راپۆرتێكدا تيشك دەخاتە سەر داهاتووى سياسى هاكان فيدان، سەرۆكى هەواڵگریى توركيا و پەيوەندييەكانى لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى ئەو وڵاتە.

چەند سەرچاوەيەكى ئاگادار بە ماڵپەڕەكەيان راگەياندووە، "خواستە سياسيەكانى هاكان فيدان بۆتە مايەى نيگەرانى ئەردۆغان، چونكە فيدان ئامادە نييە دەستبەردارى خواستە سياسييەكانى بێت، ئەوەش وايكردووە متمانەى لاى دەسەڵاتدارانى ئێستاى توركيا كەم بێتەوە."

لە (2015) هاكان فيدان هەوڵيدا دەستبەردارى دەزگاى هەواڵگرى بێت و لەسەر ليستى ئاكپارتى بەشدارى هەڵبژاردنەكان بكات، بەڵام ئەوكاتە ئەردۆغان ڕەتێكردەوە رێگە بدات فيدان كانديد بێت، دواتريش گەڕاندييەوە سەر پۆستەكەى خۆى.

بەگوێرەى ئەو سەرچاوانەى قسەيان بۆ ئەو ماڵپەڕە كردووە، "سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى چاوى لەوەيە لە داهاتوو خۆى بۆ پۆستى سەرۆك كۆمارى توركيا كانديد بكات، بەڵام تا ئێستا چارەنووسى فيدان لە دواى قۆناغى ئەردۆغان ديار روون نييە، لەبەر ئەوەى هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو چارەنووسى فيدان يەكلا دەكاتەوە، كە ئايا ئەردۆغان رێگە دەدات خاوەنى نهێنييەكانى بێتە ناو دونياى سياسەت، ياخود نا."

سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى لەگەڵ ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆك وەزيرانى پێشووى توركيا و عەلى باباجان، وەزيرى پێشوى ئابوورى ناكۆكە، كە ئەوانەش ئەگەر هەيە لە هەڵبژاردنى داهاتوو ببنە ركاربەرى ئەردۆغان.

هاكان بچووكترين كەسە پۆستى بەڕێوەبردنى دەزگاى هەواڵگرى وەرگرتووە، كە ماوەيەكى زۆرە لەو پۆستە ماوەتەوە، دواى خانەنيشينى وەك ئەفسەرى ريزەكانى يەكەى هەواڵگرى سەربازى لە (2001) لە ئەمەريكا دەستى بەخوێندن كرد، پاشان لە توركيا درێژەى بەخوێندن دا.

هاكان پێش ئەوەى پەيوەندى بە ئاژانسى هاوكارى نێودەوڵەتى توركى (تيكا) بكات، دكتۆراى لە پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكان وەرگرتبووە، لەسەرەتاى دەستبەكاربوونى ئەردۆغان لە پۆستى سەرۆك وەزيران هاكان لەگەڵى دەستبەكار بوو، كەسێكى نزيك بوو لێى، پارێزەرێكى بەهێزى ئەردۆغان بوو، هەر ئەوەش بووە هۆكار دواتر ببێت بە بەرێوەبەرى دەزگاى هەواڵگرى و بەرپرسى ئاسايشى ناوخۆ و دەرەوە.

هاكان توانايێكى كەم وێنەى هەيە بۆ مانەوە لە بازنەى نزيك لە سەرۆك، كە هەريەك لە خەڵوسى ئاكار، وەزيرى بەرگرى و سلێمان سۆيلۆ، وەزيرى ناوخۆ، بەرێوەبەرى كۆمپانيا بايكار ماكينا، بۆ دروستكردنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لەخۆ دەگرێت، بەڵام لەكاتى هەوڵى كودەتاكەى هاوينى (2016) ئەردۆغان رەخنەى لە هاكان فيدان گرت، كە شكستى هێناوە لە پێشبينيكردنى هەوڵەكانى ئەو كودەتايە.

زۆربەى چاودێران ئاماژە بەوە دەكەن، هاكان سەركەوتوو بووە لە مانەوەى لەو پۆستە و رێگەى نەداوە نەيارەكانى لەو پۆستەى لابدەن، ئەوەش وايكردووە بۆ رۆڵى سياسى لە داهاتوو شايستە بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین