زانکۆى سۆران پێشانگایەکى گەورەى کتێب دەکاتەوە کولتوور

لاڤین عومەر : تایبەت بە نوچەنێت

سەرۆکایەتیى زانکۆى سۆران، لە ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو، بۆ ماوەى دوو ڕۆژ پێشانگایەکى گەورەى کتێب لە سنووری سۆران دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (21/ئایار/2022) زێبار عەزیز، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندنی زانکۆی سۆران، دەربارەی پێشانگای ساڵانەى کتێب زانکۆی سۆران، تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند، "ئەمە یەکەم پێشانگاى ساڵانەى کتێبە لە زانکۆکەمان، لە ڕۆژى(23تا25)ی ئایاری (2022)بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر(9:30) بەیانی بۆ (6:00) ئێوارە پێشانگاکە کراوەیە لەناو کەمپی زانکۆی سۆران ".

سەبارەت بەو دەزگایانەى بەو ناوەند و دەزگایانەى کتێب بەشدارى پێشانگایەکەیان کردووە، زێبار عەزیز دەڵێت، " (11) دەزگای ناوخۆیى چاپ و بڵاوکردنەوە لە پێشانگاکەدا بەشدار دەبن، زیاد لە پێنج هەزار ناونیشانی جیاواز لە کتێب دەخرێنەڕوو،کتێبەکان بە داشکانەوە دەفرۆشی." 

هەر سەبارەت بە کردنەوەى سوودى پێشانگاى لەم جۆرە بۆ خوێنەران و قوتابیان ڕاشیگەیاند، "ئەم پێشانگایە دەبێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ قوتابیان، مامۆستایان و توێژەران تا بتوانین سەرچاوەی پێویست بۆ خوێندنەوە و توێژینەوەکانیان دەست بخە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین