ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکى فینلەندا و سوید و ناتۆ پەیوەندییەکى تەلەفۆنى ئەنجامدا
نوچەنێت:
ماڵپەڕى (ئەندۆڵ) بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەتەلەفۆن لەگەڵ ساولی نینیستۆ سەرۆکى فینلەندا و ماگدالینا ئەندێرسۆن، سەرۆک وەزیرانى سوید و سەرۆکى ناتۆ گفتوگۆیان كرد، جەختى لەسەر نەهێشتنى نیگەرانییەكانى توركیا كردەوە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ئەردۆغان بە یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێرى ڕێکخراوى ناتۆ ڕایگەیاند، "تورکیا خاوەنى بە سیاسەتێکى روون و کراوەیە و لە پشتگیرکردنى ناتۆ بەردەوام دەبێت."
لەبەشێكى ترى قسەكانى سەرۆكى توركیا داوایکرد، "پێویستە ئەو وڵاتە کۆتایی بە هاوکارییە سەربازیى و داراییەکانى بۆ ئەو گرووپانەى دژى تورکیان بێهنێت."
لە بەرامبەردا یەنس ستۆڵتنبێرگ گووتى، "دەبێ چارەسەرى نیگەرانییەکانى تورکیا لەسەر ئاسایش و سەقامیگرى خۆى بکرێ."
سەبارەت بە پەیوەندى تەلەفۆنى سەرۆك کۆمارى توركیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى سوید، ئەردۆغان بە ماگدالینا ئەندێرسۆنى ڕاگەیاندووە، "سوید بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنى پەیەدە و پەکەکە و یەپەگە و گرووپى گولەن، بۆیە پێویستە سوید لە نیگەرانییەکانى وڵاتەكەمان تێبگات."
دەربارەى ئۆپراسیۆنى کانى ئاشتى بۆ سەر باكوورى سووریا ئەردۆغان روونى كردۆتەوە، "ئەم ئۆپراسیۆنە لە پێناو ئاسایشى تورکیا بووە، بەڵام لەلایەن ئێوە و فینلەندا سزامان بەسەردا سەپێندراوە، بۆیە پێویستە ئەم سزایانە لەسەر تورکیا هەڵگبیرێت و چیتر داڵدەى ئەو لایەنانە نەدەن كە لە دژى ئێمە شەڕ دەکەن."
لە لایەكى تریشەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پەیوەندییەكى تەلەفۆنییدا لەگەڵ ساولی نینیستۆ، سەرۆکى فینلەندا، جەختى لەوەکردۆتەوە، "پێویستە فینلەندا چیتر هاوکارى سەربازیى پێشکەش بە گرووپانەى دژى ئێمەن نەکات."
لەبەرامبەردا سەرۆکى فینلەندا جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە، "فینلەندا لە ئەندام بوون لە ناتۆ نزیکبۆتەوە، ئێمە هیچ کات پاڵپشتى تیرۆر و گرووپە چەکدارەکان ناکەین، لە داهاتووش گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment