وردەکیس (تکیس) چییە؟ بیروڕا

دکتۆر بنار دزەیی

وردە کیس(تکیس) چییە؟

وردەکیس، بریتییە لەو هێلکانەی کە ناپیتێن  و گەورەنابن لە منداڵداندا دەبن بە وردەکیس. واتە نە دەپیتێن ببن بە منداڵ، نە لە گەورەدەبن تا لە کاتی سوڕی مانگانەدا بێنە خوارەوە.

جیاوازی نێوان کیس و وردەکیس، ئەوەیە کە وردەکیس هێلکەکانی خۆتە بەڵامکیس تورەکەیەکی بچووکەی خوێن یان ئاوە، لەسەر هێلکەدان دروست دەبێت.

هۆکارەکان:

هۆکارەکانی دروستبوونی وردەکیس زۆرن، بڵاوترین هۆکار گۆڕانی هۆرمۆناتە، کاتێک ژنێک هۆرمۆناتی نێرینەی زیاتردەبێت لە هۆرۆمانتی مێینە. وردەکیس دروست دەبێت.

کێشی زیاد هۆکارێکیی دیکەی دروستبوونی وردەکیسە، زۆرترین رێژەی ئەو ژنانەی کە وردەکیسیان هەیە کێشیان زیادە. هاوکات شێوازی ژیان و وەکو زوو نوستن و زوو لە خەو هەستان، خواردنی تەندروست بخۆن و گرنگی بە خواردنی میوەو سەوزەبدەن. دووربکەونەوە لە خواردنی شیرینی و چەوری.

کاریگەرییەکانی:

کاریگەرییە خراپەکانی وردەکیس زۆر و بەرچاون، وردەکیس رێگری لە پیتاندنی منداڵ و سکپڕی دەکات، هەروەها ئەو ژنەی تووشی وردەکیس دەبێت،  کێشی زیاد دەکات، پرچی هەڵدەوەرێت و زیپکە و موی زیاد لە روخساری دروست دەبێت، ملی و شوێنە هەستیارەکان رەش دەبن.

چارەسەر :

بۆ چارەسەری وردەکیس ئەم خاڵانەی خوارەوە گرنگن.

یەکەم: بۆ چارەسەرکردنی وردەکیس، دەبێت نەخۆش سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات و پشکنینی هۆرمۆنات و سۆنەر ئەنجام بدات. ئەگەر حاڵەتەکە دیاریکرا ئەوا پزیشک دەتوانێ لە رێگەی پێدانی دەرمان چارەسەری بکات بە مەرجێک نەخۆش پابەندی رێنماییەکانی پزیشک بێت بۆئەوەی سوڕی مانگانەی رێکبخرێتەوە.

هەروەها شێوازی ژیانی بگۆڕێت و لە خواردنی چەوری و شێرینی دووربکەوێتەوە و وەرزش بکات بۆئەوەی کێشی دابەزێنێت. گرنگی بە خواردنی میوەو سەوزە بدات. 

دووەم: بەکارهێنانی حەبی شەکرە (میدفۆڕمین) زۆر گرنگەم بەکاربهێنرێت لە کاتێکدا پزیشکی پسپۆڕ دەینوسێت. زۆربەی ژنان دەزانن کە بۆ چارەسەری وردەکیسە. 

سێیەم: ئەو ژنانەی کە بە دەرمان چارەسەر ناکرێن و وردەکیسەکەیان رێگری لە دووگیان بوونیان دەکات، چارەسەری بە نازور بۆ دەکرێت، کە لەیزەرەو شێوازێکی نوێی نەشتەرگەرییە دەتوانرێ وردەکیسەکەی پێ لاببرێت.

 

پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان و منداڵبوون

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین