بژاردەكانى رووسيا بۆ كۆتاييهێنان بە هەناردەكردنى گاز بۆ ئەوروپا وەرگێڕان

نوچەنێت:

لەگەڵ كۆتايپێهنانى هەناردەى گازى سروشتى لە لايەن كۆمپانياى گازپرۆمى ڕووسى بەشێوەيەكى لاوەكى لە رێگەى ئۆكراينا و وەستانى بەتەواوى لە رێگەى پۆڵندا، بژاردەكانى هەناردەكردنى گاز بۆ ئەوروپا كەمى كردووە.

لەگەڵ كەمكردنەوەى گازى ڕووسيا بەهۆى جەنگى ئۆكراينا، لە رێگەكانى تريش كێشە بۆ هەناردەكردنى گازى سروشتى بۆ ئەوروپا دروست بووە.

لەدەستپێكردنى هێرشەكانى ڕووسيا لە كۆتايى مانگى شوباتى ئەمساڵ، تا (11)ى ئەم مانگە هيچ گۆڕانكارييەكان بەسەر هەناردەكردنى گازى ڕووسى بۆ ئەوروپا نەهاتبوو، بەڵام بەو دواييە لەگەڵ داخستنى يەكێك لە وێزگەكانى گازى سروشتى لە ئۆكراينا هەناردەكردنى گازى سروشتى كەمى كردووە.

لە سەرەتاى ئەم مانگە سێرگى كۆبريانۆڤ، نوێنەرى كۆمپانياى گازپرۆم رايگەياند، "زانيارى ئەوەمان پێگەيشتووە كە ئۆكراينا گواستنەوەى گاز لە وێزگەى سۆخرانۆڤكا دەوەستنێت."

گواستنەوەى (30%)ى گازى سروشتى لە رێگەى وێزگەى سۆخرانۆڤكا بوو، كە دەكەوێتە ناوچەى دونباس لە رۆژهەڵاتى ئۆكراينايە، كە رۆژانە (30) مليۆن مەتر چوارگۆشەى دەگواستەوە.

راگرتنى گواستنەوەى گازى ڕووسى لە رێگەى ئەو وێزگەيە لە (11)ى ئەم مانگەوە رەوانەكردنى گاز بۆ ئەوروپا لە (25%) كەمى كردووە، كە دەكاتە (72) مليۆن مەتر چوارگۆشە.

پێنجشەممەى رابردوو كۆمپانياى گازپرۆم (51) مليۆن و (600) هەزار مەتر چوارگۆشە گازى سروشتى لە رێگەى ئۆكرايناوە بۆ ئەوروپا گواستەوە، تا ئێستاش گواستنەوەى گاز لە رێگەى سۆكا لە ناوچەى سۆمى باكوورى رۆژهەڵاتى ئۆكراينا بەردەوامە.

راگرتنى هێڵى ياما ــ ئەوروپا 

ئەو كۆمپانيايە رايگەياند، راگرتنى پشكى هۆڵندا لەرێگەى ئەو هێڵە بە بڕيارى حكومەتى ڕووسيا بوو، هێڵى يامال ــ ئەوروپا ساڵانە (33) مليار مەتر چوارگۆشە دەگوازنەوە، كۆمپانياى گازپڕۆمى ڕووسى خاوەنى پشكى ڕووسيايە لەو هێڵە، ئەوەش لەكاتێدايە هۆڵندا خاوەنى بەگەڕخستنى كۆمپانياى يۆرۆيلە

گرنگى هێڵى توركى و باكوور

بەهۆى دابەزينى هەناردەكردنى گاز لە رێگەى ئۆكراينا و وەستانى تەواوى لە رێگەى پۆڵندا، كۆمپانياى گازپڕۆم بۆ گواستنەوەى گاز بۆ وڵاتانى باكوورى رۆژئاواى ئەوروپا چەند بژاردەيەكى لەبەردەمە.

هێڵى باكوور بۆتە تاكە بژاردەيە لەبەردەم گواستنەوەى گازى سرووشتى بۆ باكوورى رۆژئاواى ئەوروپا، هێڵى توركياش تاكە بژاردەيە بۆ گواستنەوەى گازى سروشتى بۆ وڵاتانى باشوور و ناوەڕاستى ئەوروپا.

هێڵى باكوور كە گازى ڕووسى لە رێگەى دەرياى بەلتيق بۆ ئەڵمانيا دەگوازێتەوە، ساڵانە (55) مليار مەتر چوار گۆشە دەوگوازێتەوە، ئەوەش لەكاتێك دايە هێڵى توركى لە دوو بۆڕى پێكهاتووە ساڵانە يەكى (15) مليار و (75) مليۆن مەتر دەگوازنەوە.

كۆمپانياى گازپرۆم هێڵى باكوور دووى بە ئامانجى ئەوە دروستكرد، كە زۆربەى گازى ڕووسى بۆ ئەورووپا لە رێگەى ئۆكراينا بگوازێتەوە، بەڵام پێش كاربپێكردنى بەهۆى سزاكانى سەر ڕووسيا وەستێندرا، بۆيە بەناچارى وەستێندرا.

شارەزايانى بوارى وزە هۆشدارى دەدەن لەكاتى وەستانى گازى ڕووسى بەتەواوى لە رێگەى ئۆكراينا، هێڵى باكوور و هێڵى توركيا ناتوانن گازى پێويست لە وەرزى زستان بۆ ئەوروپا بگوازنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین