فڕۆکەخانەى هەولێر سەرجەم گەشتەکانى وەستاندن کوردستانی

نوچەنێت:

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، سەرجەم گەشتەکان بە هۆى خۆڵبارینەوە ڕاگیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە (23/ئایار/2022) فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى بە هۆى خۆڵبارینێکى چڕى لە هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، "سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەمان راگرت."

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەى ئاماژەى بەوە نەکردووە، کەى گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێدەکاتەوە.

لە بەرامبەردا، ئەمڕۆ تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند، گەشتەکانى فڕۆکەخانەى سلێمانى نەوەستاوە و کەشوهەوای سلێمانی جێگیرە و تا بەمشێوەیە بمێنێتەوە گەشتەکان بەردەوام دەبێت.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، لە دوێنێ ڕۆژى یەکشەممەوە، شەپۆلێکى خۆڵبارین عێراق و هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە، ئەمڕۆش کاریگەرییەکانى ئەو خۆڵبارینە زیاتر بوو، هەر بۆیە حکوومەتى عێراق پشووى فەرمى لەسەرجەم دامودەزگا فەرمیی پارێزگاکانى عێراق ڕاگەیاند.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین