ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ نزیكبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى نیگه‌رانه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى عێراقى لێدوانى به‌رپرسێكى ده‌وڵه‌تى یاساى له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌شڵێ، "ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ نزیكبوونه‌وه‌كه‌ نیگه‌رانه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى له‌ هه‌واڵێكدا ده‌ڵێ، "ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ نزیكبوونه‌وه‌ى كورد و كورد نیگه‌رانه‌". جیا له‌وه‌یش لێدوانێكى فازڵ كه‌سارى وه‌رگرتووه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسه‌كانى ده‌وڵه‌تى یاسا.

سه‌ره‌تا كه‌سار خۆشحاڵى خۆى به‌ نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌م دوو حزبه‌ نیشان داوه‌، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، "هیوادارم له‌سه‌ر حیسابى گه‌ل نه‌بێت"، ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا مه‌به‌ستى روون ده‌كاته‌وه‌، گوایه‌ له‌وه‌ نیگه‌رانه‌ هه‌ردوو حزب پشت له‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵى بكه‌ن، بۆ نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.

دوێنێ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ سلێمانى سه‌ردانى یه‌كێتى نیشیمانى كوردستان و چه‌ندان حزبى ترى كرد، به‌ ئامانجى نزیكبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین