داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر ناوچه‌یه‌كى خورماتوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش شه‌پۆلى خۆڵبارینیان كرده‌ هه‌لێك، هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندێكى خورماتوو، سه‌ربازێكى عێراقییان بریندار كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ى ئایارى 2022 تیرۆریستانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندى "بستاملى" له‌ باكوورى خۆرئاواى خورماتوو. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه‌، تیرۆریستان خراپى كه‌شوهه‌وایان كردووه‌ته‌ هه‌لێك، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خاڵێكى سوپاى عێراق به‌و هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێك بریندار بووه‌. جیا له‌مه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ هیچ زانیارییه‌كى ترى ئاشكرا نه‌كردووه‌.

پێشتر له‌ چه‌ندان شارى عێراق "ئه‌نبار و دیاله‌ و به‌غدا" له‌ حاڵه‌تى خۆڵبارین هێزه‌ عێراقییه‌كان خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌، چونكه‌ له‌ رابردوودا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رێكخراوى تیرۆریستى داعش هه‌لى خراپى كه‌شوهه‌وا ده‌قۆزێته‌وه‌ و هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات. هاوشێوه‌ى رووداوه‌كه‌ى خورماتوو ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌لال باج له‌ پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین باسى له‌وه‌ كردبوو كه‌ ناحیه‌كه‌یان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنى داعش دایه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین