جارێكى تر وه‌زیرى دارایى عێراق بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى دا، بانگهێشتى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى بكات، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى پڕۆژه‌ یاساى ئاسایشى خۆراكى له‌گه‌ڵ بكرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى ئایارى 2022 لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كۆبووه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتێك له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى "پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان" ئاماده‌ بكات، كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كرا.

فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه‌ كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیار دراوه‌، بانگهێشتى وه‌زیرى دارایى عێراق بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى پڕۆژه‌ یاساكه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت. پێشتریش وه‌زیرى دارایى عێراق له‌سه‌ر به‌هاى دینار به‌رانبه‌ر به‌ دۆلار بانگهێشتى په‌رله‌مان كرا بوو.

پێشتر دادگاى فیدڕاڵى پڕۆژه‌ یاساكه‌ى ره‌تكرده‌وه‌، به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێ پڕۆژه‌ى له‌م شێوه‌یه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام دواتر لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان خۆى پڕۆژه‌ یاساكه‌ى پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین