په‌رله‌مانى عێراق: ده‌بێت حكومه‌تى عێراق تێڕوانینى بۆ هێرشه‌كانى توركیا روون بكاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانى توكیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌ و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌ڵوێست و تێڕوانینى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه‌ دیار بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى ئایارى 2022 لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تى جه‌واد بوڵانى كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێى هێرشه‌كانى توركیایان كرد، بۆ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، لیژنه‌كه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "ده‌ستوه‌ردانى سه‌ربازى و پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق له‌ زه‌وى و ئاسمان، به‌ بیانووى شه‌ڕى پارتى كرێكارانى كوردستان، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌".

لیژنه‌كه‌ ده‌شڵێ، "پێویست تێڕوانینى حكومه‌ت له‌م باره‌یه‌وه‌ دیار بێت و هه‌ڵوێسته‌ فه‌رمییه‌كه‌ى زانراو بێت".

ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ به‌رده‌وام توركیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ پاساوى بوونى په‌كه‌كه‌، هه‌ر چه‌نده‌ به‌گوێره‌ى ده‌ستوور پاراستنى سنووره‌كان له‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى عێراقه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌ راگه‌یێندراو حكومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى ترى نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین