دادگاى فیدڕاڵى سكاڵایه‌كى دژ به‌ هه‌رێمى كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى فیدڕاڵى عێراق سكاڵاى عوده‌ى عه‌واد په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سادقون ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ دژى هه‌رێمى كوردستان له‌ دادگاكه‌ تۆمارى كردبوو.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24ى ئایارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگاى فیدڕاڵى بۆ شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى كردووه‌، دادگاى فیدڕاڵى تاوتوێ سكاڵایه‌كى كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستووريبوونى مامه‌ڵه‌ى حكومه‌تى فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم تۆماركراوه‌.

ئه‌و سكاڵایه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن عوده‌ى عه‌واد په‌له‌مانتارى شیعه‌ له‌ فراكسیۆنى سادقون تۆماركراوه‌، ویستوویه‌تى تانه‌ له‌ ره‌وایه‌تى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان بدات، به‌ڵام سكاڵاكه‌ى له‌ لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵى ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، جیا له‌وه‌یش دادگاى فیدڕاڵى دووپاتى له‌سه‌ر ده‌ستووریبوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا  زۆربه‌ى ناكۆكییه‌ سیاسیه‌كان بردراونه‌ته‌ دادگاى فیدڕاڵى كه‌ هه‌ندێكیان  تانه‌ و سكاڵاى لاوازبوون، بۆیه‌ دادگاكه‌ ره‌تیان ده‌كاته‌وه‌ و روونكردنه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر نادات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین