عێراق داهاتى نه‌وتى مانگى نیسان ئاشكرا ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، مانگى رابردوو “نيسان” بڕى 101 ملیۆن و 390 هه‌زار و 662 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌، داهاته‌كه‌یشى 10 ملیار و 609 ملیۆن دۆلار بوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى ئایارى 2022 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق به‌ پشتبه‌ستن به‌ داتاكانى كۆمپانیاى سۆمۆ "كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق" داتاكانى نه‌وتى له‌ مانگى نیسانى رابردوو بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، عێراق له‌ مانگى رابردوو بڕى 101 ملیۆن و 390 هه‌زار و 662 به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌. داهاته‌كه‌یشى 10 ملیار و 609 ملیۆن و 252 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وه‌زاره‌تى نه‌وت روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى داوه‌ بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وتى كێڵگه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق 98 ملیۆن و 100 هه‌زار و 42 به‌رمیل بووه‌، نه‌وتى كه‌ركووكیش بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى دوو ملیۆن و 991 هه‌زار و 60 به‌رمیل بووه‌. تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش 104 دۆلار و شه‌ش سه‌نت بووه‌. 

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له‌ زێده‌ نرخى نه‌وت، داهاتى نه‌وتى عێراق به‌ بڕى 71 ملیۆن و 844 هه‌زار و 712 دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه‌. 34 كۆمپانیاى جیهانیش به‌ ره‌گه‌زى جیاجیا نه‌وتى عێراقییان كڕیوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین