باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا له‌ عێراق یه‌كه‌م ئه‌ركى خۆى دیارى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌لینا رومانۆسكى باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا له‌ عێراق، له‌ به‌رده‌م جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا سوێندى یاسایى خوارد و ئه‌ركى له‌ پێشینه‌ى خۆى له‌ عێراق دیارى كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى ئایارى 2022 ماڵپه‌ڕى زه‌ ناشناڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌لینا رومانۆسكى باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا له‌ عێراق ئه‌ركه‌ له‌ پێشينه‌كانى خۆى دیارى كردووه‌، ئه‌مه‌یش كاتێك بووه‌ كه‌ له‌ به‌رده‌م كه‌مالا هاریس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا سوێندى یاسایى خواردووه‌.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقیش له‌ هه‌واڵێكدا به‌ پشتبه‌ستن به‌ ماڵپه‌ڕه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، رومانۆسكى باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌ركى له‌ پێشینه‌ى ئه‌و بریتى ده‌بێت له‌ بایه‌خدان به‌ گرووپه‌ سیاسى و ئابوورى و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان.

جیا له‌مه‌یش باڵیۆزى نوێى ئه‌مریكا له‌ عێراق باسى له‌وه‌ كردووه‌، ده‌بێت به‌ر له‌ هه‌موو شتێك بایه‌خ به‌ مافه‌كانى هاووڵاتی بدات، ئه‌مه‌یش له‌ رێگه‌ى كاركردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تى نوێى عێراق.

رومانۆسكى له‌ ساڵى 1955 له‌دایكبووه‌ و نزیكه‌ى 40 ساڵه‌ له‌ بوارى دیپلۆماسى و هه‌واڵگرى ئه‌مریكا كار ده‌كات. به‌ر له‌ عێراق باڵیۆزى ئه‌مریكا بوو له‌ كوێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین