زياتر لە (90) فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى لە ئۆكراينا تێكشكێندراوە تورکیە

نوچەنێت:

لەسەرەتاى هێرشەكانى ڕووسيا بۆ سەر ئۆكراينا سيستەمى بەرگریى ئاسمانى ڕووسیا نزيكەى (90) فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى تێكشكاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، سەرچاوەيەكى ئاگادار رايگەياند، "لەسەرەتاى هێرشەكانى ڕووسيا بۆ سەر ئۆكراينا دەستى پێكردووە، نزيكەى نزيكەى (90) فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا لە ئۆكراينا تێكشكێندراوە، ئەوە جگە لەو فڕۆكانەى بە مووشەك پێكراون."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاشكراى كرد، "سيستەمى بەرگرى ڕووسى زۆر بە ئاسانى دەتوانێت فڕۆكەى بەيرەكدارى توركى بپێكێت، هۆكارەكەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە قەبارەى گەورەيە، خێرايى و تواناى خۆلادانى كەمە." 

سەبارەت بە پێكهاتەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى ئاشكراى كرد، "فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا يەك ئاڕاستەى هەيە بە يەك كەناڵ كاردەكات، دەتوانێت تەنيا هێرش بكاتە سەر يەك ئامانج، هەروەها تواناى رووبەڕوونەوەشى كەمە، بۆيە لەكاتى دووبارەكردنەوەى هێرش ئەگەرى خستنە خوارەوەى (100٪).

فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى بەيرەكدار ديزاينى كۆمپانياى تايبەتى توركيە، درێژەيەكەى (12) مەترە، لەكاتى بەرزبوونەوەى كێشى (650) كيلۆگرامە، دەتوانێت چوار موشەك هەڵگرێت، ئەوە جگە لە بۆمب و مووشەكى دژە تانكيش هەڵدەگرێت. 

لە سەرەتاى هێرشەكانى ڕووسيا، فڕۆكەى بەيرەكدارى توركى رۆڵى سەرەكى هەبووە لە تێكشكاندنى كاروانى سەربازيى ڕووسيا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین