ئەردۆغان دووبارە سکاڵاى یاسایى دژى كلیچدار ئۆغلۆ تۆماركردەوە تورکیە

نوچەنێت:

بە تۆمەتى ناوزڕاندن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دووبارە سكاڵای یاسایی دژ بە كەمال كلیچدار ئۆغلو، سەرۆکى پارتى چەهەپە تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (25/ئایار/2022) ماڵپەڕى (ئەحوال) بڵاویکردەوە حوسێن ئایدن، پارێزەرى ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕاگەیاند، "دژى كەمال كلچیدار ئۆغلو رێکارى یاسایى لە دادگا دەگرینەبەر، بە هۆى تۆمەتانەى ئاراستەى ڕەجەب تەیب ئەردۆغانى کردووە، کە هیچ عەقڵێک باوەڕى پێناکات."

پێشتر سەرۆکى چەهەپە ڕايگەیاندبوو، "دەزگایەک لە ئەمەریکا بە ناوى تورکیا دامەزراوە، بەڵام لە بنەڕەتدا بۆ بنەماڵەى ئەردۆغان کار دەکات."

سەرۆکى جەهەپە لەبەشێكی تری قسەكانی ئاماژە بەوە دەكات، "ئامانج لە دروستکردنى ئەو دەزگایە ئەوەیە، دواى ئەوەى بە نایاسایى تورکیان وێرانکرد، ئەردۆغان دەیەوێ لە ئێستاوە رێگەی ڕۆیشتن بۆ ئەمەریکا خۆش بکات، لە پينسلڤانیا ژیانێکى نوێ بۆ خۆیان دروست بکەن، بەڵام ئەردۆغان هیچ ڕێگایەکى نییە بۆ ڕۆیشتن."

كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی جەهەپە یەكێكە لە نەیارە سەرسەختەكانی سەرۆكی توركیا، بڕیاری داوە لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو وەك كاندید رووبەڕووی ببێتەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین