په‌رله‌مانى عێراق یاساى به‌ تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى ئیسرائیلى په‌سه‌ند كرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنى خۆیدا به‌ كۆى ده‌نگ پڕۆژه‌ یاساى به‌ تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌سه‌ند كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26 ى ئایارى 2022 په‌رله‌مانى عێراق له‌ دانیشتنى ئاسایى خۆیدا، پڕۆژه‌ یاساى به‌ تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌سه‌ند كرد. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، پڕۆژه‌ یاساكه‌ به‌ كۆى ده‌نگى ئامادەبووان په‌سه‌ند كراوه‌.

ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كراوه‌، به‌گوێره‌ى ره‌شنووسى یه‌كه‌مى ئه‌و یاسایه‌ كه‌ له‌ میدیاكانى عێراق له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ 10 ماده‌ پێكهاته‌وه‌، هه‌موو جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌تده‌كاته‌وه‌ و دواجار هه‌ندێك بوونى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كه‌سێك بسه‌لمێنرێت ئه‌وا سزاكه‌ى له‌سێداره‌دان ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین