هه‌واڵگرى عێراق: توركیا خۆى بۆ هێرشێكى تر ئاماده‌ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى سه‌ربازیى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى ئاشكرا كردووه‌، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانى عێراق، توركیا خۆى بۆ هێرشێكى تر ئاماده‌ ده‌كات كه‌ بیكاته‌ سه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2022 سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى عێراق به‌ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندووه‌، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى عێراق له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا به‌ درێژايى سنوورى عێراق و توركیا تێبینى جموجۆڵێكى فراوانیان كردووه‌.

به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌، توركیا به‌ نیازه‌ ئۆپراسیۆنه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى هه‌رێمى كوردستان فراوان بكات، به‌رپرسه‌كه‌ ده‌ڵێ، "له‌ شرۆڤه‌ى زانیارییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت توركیا به‌ نیازه‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانى دژ به‌ په‌كه‌كه‌ له‌نێو سنوورى هه‌رێمى كوردستان فراوان بكات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه‌ ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ به‌ هێرشى ئاسمانى ده‌بێت یانیش وه‌ك جاره‌كانى پێشوو به‌ سنووربه‌زاندنى وشكانى ده‌بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین