کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ئه‌حمه‌د ته‌ها روبه‌یعى په‌رله‌مانتار پێشبینى ده‌كات یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك به‌ زه‌حمه‌ت تێپه‌ڕبێت و ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕێت ئه‌وا شوێنگره‌وه‌ى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ ده‌بێت".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى ئایارى 2022 ئه‌حمه‌د روبه‌یعى لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریه‌ نیوز داوه‌ و له‌ لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات پێشبینى ده‌كات یاساى ئاسایشى خۆراك به‌ زه‌حمه‌ت له‌ په‌رله‌مان تێپه‌ڕێت، چونكه‌ به‌ گوته‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌كى زۆرى یاسایى له‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌ هه‌یه‌ و سكاڵایه‌كى زۆرى له‌سه‌ره‌.

ئه‌حمه‌د روبه‌یعى ده‌ڵێ، "یاساى ئاسایشى خۆراك له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ مشتومڕى له‌سه‌ره‌، هێشتا گه‌نگه‌شه‌ى ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ده‌كرێت، ئه‌گه‌رهاتوو تێشپه‌ڕێت، ئه‌وا شوێنگره‌وه‌ى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ده‌بێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا بودجه‌ تێپه‌ڕناكرێت".

پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان له‌ لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵییه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌، به‌ پاساوى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێ پڕۆژه‌ یاساى پێشكه‌ش بكات، بۆیه‌ دواتر له‌ لایه‌ن لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان هه‌مان پڕۆژه‌ ئاماده‌كرایه‌وه‌، پێشكه‌شى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین