بایدن زێده‌ڕۆیى له‌ بابه‌تى سه‌ردانه‌كانى بۆ عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى فۆكس نیوز له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، جۆ بایدنى سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كانى بۆ عێراق و ئه‌فغانستان زێده‌ڕۆیى ده‌كات، ئه‌و ته‌نیا 21 جار سه‌ردانى عێراق و ئه‌فغانستانى كردووە، كه‌چى ده‌ڵێ، "نزیكه‌ى 40 جار سه‌ردانم كردوون".

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ى ئایارى 2022 كورته‌ راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى فۆكس نیوزى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌، جۆ بایدن، "درۆكانى له‌باره‌ى گه‌شته‌كانى بۆ عێراق دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌مجاره‌ بۆ سه‌ربازه‌ ده‌رچووه‌كانى ئه‌مریكا قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ كردووه‌"

بایدن گوتوویه‌تى، "نزیكه‌ى 40 جار یان 38 جار سه‌ردانى عێراق و ئه‌فغانستانم كردووه‌". راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێ، "ئه‌م ژماره‌یه‌ راست نییه‌، چونكه‌ گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا كه‌ سه‌ربه‌ بایدنه‌ گوتوویه‌تى، بایدن نزیكه‌ى 21 جار سه‌ردانى عێراق و ئه‌فغانستانى كردووه‌".

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستیش تێبینى له‌سه‌ر ژماره‌كانى بایدن هه‌بووه‌ و ده‌ڵێ، "سه‌رۆك چه‌ندان جار گوتوویه‌تى زیاتر له‌ 30 جار سه‌ردانى عێراق و ئه‌فغانستانى كردووه‌"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین