بارەگاى بارزانى: ئەو لێدوانەى بەناوى سەرۆکى بارزانى بڵاوبۆتەوە دوورە لە ڕاستییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بارەگاى بارزانى لە بارەى بڵاوکردنەوەى هەواڵێک بە ناوى سەرۆک مەسعود بارزانى بڵاوکردەوە و تێیدا ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت، دوورە لەڕاستییەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022) بارەگاى بارزانى، ڕوونکردنەوەیەکى بۆ ڕاى گشتى بڵاکردەوە و تیێدا دەڵێت، "لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی سەرۆک بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو کراوتەوە."

بارەگاى بارزانى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى دا دەشڵێت، "لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نیە."

 

دەقى ناوەڕۆکى ڕوونکردنەوەکەى بارەگاى بارزانى:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی

لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی سەرۆک بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاو کراوتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەکی نیە.

بارەگای بارزانی

29ـی ئایاری 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین