فه‌ڕه‌نسا كاره‌كته‌رێكى نوێ له بوارى وزه‌ى عێراق
نوچه‌نێت
چین به گه‌وره‌ترین كڕیارى نه‌وتى خاوى عێراق داده‌نرێت، كۆمپانیا حكومییه‌كانى چین توانیان بارودۆخێكى زاڵبوو له كه‌رتى نه‌وتى عێراق بخوڵقێنن، ئه‌و دیارده‌یه‌ش نیگه‌رانى له لایه‌ن حكومه‌تى عێراق دروست كردووه، چونكه له‌وه ده‌ترسێ كه‌رتى نه‌وتى بۆ چینییه‌كان بێت، له كاتێكدا ده‌زانرێت چینیش ركابه‌ريى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه.
چینى ده‌یه‌وێ له نه‌وتى عێراق زیاتر نزیك بێته‌وه
عێراقیش نیگه‌رانه
به‌ڵام حكومه‌تى عێراقى سنوورى بۆ وه‌به‌رهێنانى چین له كێڵگه گه‌وره‌كانى نه‌وت داناوه، به‌م دواییه حكومه‌تى عێراق سڵ له ئاره‌زووى كۆمپانیاى چینى له كڕینى پشك له‌ناو بازاڕى نەوتى عێراق ده‌كاتەوە، له‌برى ئه‌وه عێراق دانوستاندن ده‌كات بۆ جۆراوجۆركردنى وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى نه‌وت و وزه‌دا.
دانوستاندن له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به‌مدواییه دانوستاندنى له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا كردووه، ئه‌مه‌یش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دابینكردنى وه‌به‌رهێنانى زیاتر له كه‌رتى وزه و نه‌وتدا. وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ى پلانێكى نوێى بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رته‌كانى نه‌وت و گاز و وزه‌ى خاوێن، داوه‌ته كۆمپانیاكانى بریتش پترۆلیۆمى به‌ریتانى و تۆتالى فه‌ڕه‌نسى.
وه‌زاره‌تى نه‌وتیش له راگه‌یێندراوێكدا باسى له‌وه كردووه به‌م دواییه وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له پاریس و له‌نده‌ن چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كارگێڕى باڵاى هه‌ردوو كۆمپانیاى كردووه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى وزه و ئابوورى فه‌ڕه‌نسایش كۆبووه‌ته‌وه، چه‌ندان پلانى نوێى بۆ وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى وزه پێشكه‌ش كردوون.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له‌میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى بریتش پترۆلیۆمى به‌ریتانى گوتوویه‌تى، "چه‌ندان پڕۆژه‌ى گه‌وره‌مان هه‌یه، پلانه‌كانمان به‌رده‌وامه له بوارى وزه‌ى خاوێن، كۆمپانیاى بریتش پترۆلیۆم یه‌كێكه له گرنگترین هاوبه‌شه‌كانى عێراق، ئاماده‌یشه زیاتر وه‌به‌رهێنان بخاته بوارى وزه‌ى خاوێن، وڵاته‌كه‌شمان رووه‌و ئه‌و ئاراسته‌یه كراوه، چه‌ندان پلانى سه‌ر كاغه‌زمان هه‌یه".
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌شڵێ، وڵاته‌كه‌ى چه‌ندان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى سكاتكى نه‌رویجى و تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسى و پاوه‌ر چایناى چینى و مه‌سده‌رى ئیماراتى و ئه‌كوا پاوه‌رى سعوودى ئه‌نجام داوه، بۆ جێبه‌جێكردنى چه‌ندان پڕۆژه له بوارى وزه‌ى نوێبووه‌وه " Renewable Energy " عێراقیش مكوڕه له‌سه‌ر ئەوەی دەستی به 20%ى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى خاوێن و نوێبووه‌وه بگات. وه‌زیرى نه‌وت دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ى كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ژینگه‌یه‌كى نوێ بۆ وه‌به‌رهێنان بره‌خسێنێ.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ده‌ڵێ، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى تۆتال تاوتوێى كۆمه‌ڵێك پڕۆگرام و هه‌لى كار‌و هاوكارى هاوبه‌شمان كردووه بۆ جێبه‌جێكردنه‌ى پڕۆژه‌كان له بوارى نه‌وت و وزه‌دا، له‌سه‌ر واده‌ى جێبه‌جێكردنى چه‌ندان پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش رێككه‌وتووین، كه پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانى گازى یاوه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌وت له كێڵگه‌كانى باشوورى عێراق له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ى وزه‌ى خۆر، پێشخستنى كێڵگه‌ى ئه‌رتاوى و زیادكردنى به‌رهه‌مه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئاوى ده‌ریا بۆ پاڵپشتى به‌رده‌وامبوونى زیادبوون به‌رهه‌م له كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا".
شاره‌زیان پێیانوایه فره‌یى كۆمپانیاكان وجیاوازى ره‌گه‌زیان، به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق ده‌یه‌وێ كۆمپانیا جیهانییه‌كان زیاتر بخاته وه‌به‌رهێنانه‌وه و هاوبه‌شییان پێ بكات
پێشبركێیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر عێراق
عه‌لى عه‌بدولستار ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكیدا ده‌ڵێ، "ده‌بووایه فه‌ڕه‌نسا زووتر له بازاڕى نه‌وتى عێراق بووایه، وه‌ك چۆن كۆمپانیاكانى تر‌ى ئه‌مریكى و چینى هاتوون".
عه‌بدولستار له لێدوانه‌كه‌ى بۆ سكاى نیوز ده‌ڵێ، "كێبڕكێیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر كاركردن له عێراق هه‌یه، ئه‌مه‌یش مافى ره‌واى هه‌موو كۆمپانیاكانه، هیواى ئه‌وه ده‌خوازین كه فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانى تر هه‌لى راسته‌قینه‌ى خۆیان له كاركردن له كێڵگه‌كانى عێراق هەبێت، هه‌میشە عێراق وه‌ك ژینگه‌یه‌كى سه‌رنجڕاكێش بۆ وه‌به‌رهێنان ده‌مێنێته‌وه، ده‌رگاش كراوه‌یه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له به‌رژوه‌ندى عێراق و گه‌له‌كه‌ى كار بكه‌ن".
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى ته‌نگژه‌ى نه‌وتى رووسیا، رۆژئاوا به دواى رێگه‌ى تر ده‌گه‌ڕێت تا نه‌وت دابین بكات، لێره‌دا ده‌رگاى ئه‌وه به‌رووى عێراق ده‌كرێته‌وه كه رۆڵێكى سه‌ره‌كى له‌و بواره ببینى، به‌ڵام بابه‌تى رۆیشتنى هه‌ندێك كۆمپانیاى رۆژئاواى له عێراق له ساڵانى رابردوودا به هۆى مه‌ترسییه‌كانى ژینگه‌ى وه‌به‌رهێنانى وڵاته‌كه، رۆشنایى ده‌خاته سه‌ر هه‌ندێك ئاسته‌نگ كه دێنه به‌رده‌م وه‌به‌رهێنانى به‌رزتر له كێڵگه نه‌وتییه‌كانى عێراق.
عێراق ده‌یه‌وێ 20% وه‌زى خاوێنى ده‌سكه‌وێت
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له ساڵى رابردوو سێ گرێبه‌ستى په‌كخست، كه ئه‌و گرێبه‌ستانه وایان ده‌كرد ده‌سه‌ڵاتى كۆمپانیا چینییه‌كان به‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانى عێراق زیاتر بێت و ببنه هۆكاریش بۆ رۆیشتنى به كۆمه‌ڵى كۆمپانیا گه‌وره‌كانى نه‌وت، كه به‌غدا بۆ وه‌به‌رهێنانى ئابوورییه‌كه‌ى خوازیاریانه. هه‌روه‌ها به‌هۆى ده‌ستوه‌ردانه‌كان گۆڕانكاریى له هه‌ڵوێسته‌كان روویدا، دواى ئه‌وه‌ى كۆمپانیایه‌كى چینى براوه‌ى زۆرترین گرێبه‌ستى وزه بوو كه له‌م چوار ساڵه‌ى رابردوودا خراونه‌ته‌ڕوو.
له كاتێكدا كۆمپانیا گه‌وره‌كانى نه‌وت له دواى 2003 وه پێشبڕكێیانه بۆ كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه زه‌به‌لاحه‌كانى عێراق، به‌رپرسانى جێبه‌جێكار ده‌ڵێن سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به دواى وزه‌ى شوێنگره‌وه بگه‌ڕێن، گرێبه‌ستى پڕ قازانجتر به‌ده‌ست بهێنن، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ مه‌رجى باشتر هه‌بێت له‌پێناو پێشخستنى كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ساڵى رابردوو رایگه‌یاند پلانیان هه‌یه ۆ ئه‌وه‌ى له‌كۆتایى 2027 ئاستى به‌رهه‌مهێنان بۆ هه‌شت ملیۆن به‌رمیلى رۆژانه به‌رز بكه‌نه‌وه، به هاوكارى له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ى له عێراق كارده‌كه‌ن.
عێراق كه دووه‌م وڵاته‌ى رێكخراوى ئۆپێكه، یه‌ده‌گێكى گه‌وره‌ى نه‌وتى هه‌یه، له 10 ساڵى رابردوودا 99% داهاتى عێراق به هۆى نه‌وته‌وه بووه، 85% بودجه‌كه‌یشى به هۆى داهاتى نه‌وت دابین كراوه.
سه‌رچاوه: سكاى نیوز
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment