په‌رله‌مان یاساى به تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى ئیسرائیل ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كات
نوچه‌نێت
په‌رله‌مانى عێراق یاساى به "تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل" كه رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا، ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كرد تا واژۆى له‌سه‌ر بكرێت.
به‌پێى نووسراوێك كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 30ى ئایارى 2022 له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، واژۆى د.سیروان عه‌بدوڵا ئه‌میندارى گشتى په‌رله‌مانى له‌سه‌ره، یاساى په‌سه‌ندراوى به تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى ئیسرائیل ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كراوه. له نووسراوه‌كه هاتووه، "به‌پێى ماده‌ى 73 بڕگه‌ى سێیه‌م یاساى به تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كه‌ین كه له 26/5/2022 له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه".
به‌گوێره‌ى ده‌ستوور و یاساكانى عێراق، هه‌ر بڕیار و یاساكه له په‌رله‌مان ده‌ربچێت، بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ره‌وانه ده‌كرێت تا په‌سه‌ندى بكات و دواتریش له رۆژنامه‌ى فه‌رمى بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment