ئيسرائيل هەنگاوەكانى ئاساييكردنەوەى پەيوەندییەکانى لەگەڵ سعوديە ئاشكرا دەكات وەرگێڕان

نوچەنێت:

دواى ئاساييكردنەوەى پەيوەندیى ئيسرائيل لەگەڵ چەند وڵاتێكى عەرەبى، ئێستا هەنگاوەكانى ئەمريكا بە ئاڕاستەى هەوڵدانە بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندى نێوان ئيسرائيل و سعوديە، برێت ماكگۆرك، رێكخەرى كۆشكى سپى بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بە فەرمانى ئيدارەى بايدن بەرپرسى هەوڵەكانى ئەو نێوەندگيريەيە.

يائير لابيد، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل رايگەياند، "تەلئەبيب لەگەڵ ئەمەريكا و وڵاتانى كەنداو بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكانى لەگەڵ سعوديە لە گفتوگۆ دايە، ئێمە بەكردەيش ئەو هەنگاوە لەدواى رێككەوتنى ئيبراهيمى دەهاوێين، بەڵام ئەوە پڕۆسەيەكى درێژخايەن و هەستيارە."

رێككەوتنى ئاساييكردنەوەى پەیوەندییەکان كە لە ساڵى (2020) بۆ ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەكان لەگەڵ ئيمارات و بەحرێن و مەغريب واژۆ كرا.

وەزیرى دەرەوەى ئیسرائیل، لە بەشێكى ترى قسەكانى گووتیشى، "ئێمە لەگەڵ ئەمەريكا و وڵاتانى كەنداو لەو بوارە كاردەكەين."لەسەر ئاستى گشتى تا ئێستا هيچ پەيوەندييەكى ديپلۆماسى فەرمى لە نێوان ئيسرائيل و سعوديە نييە.

دەربارەى وادەى ئاساييكردنەوەى پەيوەندییەکانیان لەگەڵ سعوديە، وەزيرى دەرەوەى ئيسرائيل روونيكردەوە، "ئەو ئاساييكردنەوە كاتى زۆرى دەوێت ئێمەش هەنگاوى بچووكى بۆ دەنێين، ئەوەش لە بەرژەوەندى هەردوو وڵاتدايە."

سەبارەت بە شێوازەكەشى لابيد دەڵێت، "ئەو ئاساييكردنەوە بەهەمان شێوازى ڕابردوو روونادات، كە بەيانييەك لەخەو هەڵسين ئاساييبوونەوە لەگەڵ سعووديە روويدا بێت." ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەو شێوازە لەناكاو و خێرايەى كە لە ساڵى (2020) راگەيێندرا.

وەزيرى دەرەوە دەڵێت، "دەكرێت سێ وەزيرى دەرەوە لەدواى منەوە بێنە سەردەسەڵات، كەسێك سەرۆكى ئاساييكردنەوەى پەيوەندييەك بكات لەسەر سەرۆكى ئاهەنگێڕان بووەستێت بەو بۆنەوە ئاهەنگ بگێڕێت، ئەوەش كارێكى زۆر باشە، ئەوە ئەو رێگەيە كە مرۆڤ دەوڵەتى پێوە بەڕێوە دەبات."

رۆژنامەى ئيسرائيل هيوم ئاشكراى كرد، لە (10) ساڵى رابردوو كۆمەڵێك بەرپرسى ئيسرائيلى سەردانى سعوديەيان كردووە. 

ئەو ڕۆژنامە ئيسرائيلييە ئاماژە بەوە دەكات، دەيان بزنسمان و شارەزاى ئيسرائيلى لە بوارى تەكنەلۆژى چووينە سعوديە بۆ بوارى وەبەرهێنان و گفتوگۆى پێشوەختەيان لەگەڵ كۆمپانيا و سندوقى وەبەرهێنانى ئيسرائيلى كردووە.

ماڵپەڕى ئيسرائيل ئۆف تايمز بڵاويكردەوە، بەگوێرەى واژۆى سەر پاسەپۆرتيان كۆمەڵێك بزنسمان سەردانى سعوديەيان كردووە و ڤيزاى سعوديان وەرگرتووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین