به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى بودجه‌ى عێراق: بودجه‌ى ئه‌مساڵمان ئاماده‌ كردووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عه‌بدولحوسێن جه‌مال راوێژكارى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رایگه‌یاند، فه‌رمانگه‌ى بودجه‌ى عێراق بودجه‌ى ئه‌مساڵى ته‌واو كردووه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر دوو هۆكار وه‌ستاون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30 ى ئایارى 2022 عه‌بدولحوسێن جه‌مال راوێژكارى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، هه‌موو به‌شه‌كانى بودجه‌ ته‌واو كراوه‌، به‌ڵام دوو هۆكار وا ده‌كات بودجه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان نه‌كرێت.

یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى ئێستا ده‌سه‌ڵاتى ره‌وانه‌كردنى بودجه‌ى نییه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى نوێ بكرێت، دووه‌م هۆكاریش ئه‌وه‌یه‌ هێشتا نرخى خه‌ملێندراوى نه‌وت دیارى نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌یش له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه‌ پێشنیار ده‌كرێت، به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى رێكخراوى ئۆپێك كردوویه‌تى.

عه‌بدولحوسێن جه‌مال باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌م هۆكارانه‌ وایانكردووه‌، تا ئێستا نه‌توانرێت قه‌باره‌ى بودجه‌كه‌یش دیارى بكرێت. سه‌باره‌ت به‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك، راوێژكارى وه‌زاره‌تى دارایى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌م یاسایه‌ خزمه‌تێكى زۆرى چینه‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین