ئاگره‌كه‌ى هه‌ولێر كۆنتڕۆڵ كرا کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ئاگرێك له‌ كارگه‌یه‌كى دروستكردنى په‌رده‌ به‌ر بوو، دواى هه‌وڵێكى زۆرى به‌رگريى شارستانى ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كرا، كه‌ هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو، تا ئێستایش زیانه‌ مادییه‌كان نه‌خه‌ملێنراون.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ى ئایارى 2022 له‌ ناوچه‌ى پیشه‌نگاكانى ئۆتۆمبیل له‌ هه‌ولێر، ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كى دروستكردنى په‌رده‌ به‌ر بوو، دواى هەوڵێکی زۆر تیمه‌كانى شارستانى توانیان ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش گوته‌بێژى به‌رگرى شارستانى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كارگه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ دروستكردنى پەرده‌ و چه‌ندان ماده‌ى ترى وه‌ك بۆیه‌ و ته‌نه‌رى تێدا بووه‌، بۆیه‌ به‌ خێرایى گه‌وره‌ بووه‌.

سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش دووپاتیشى كرده‌وه‌ هیچ زیانێكى گیانى له‌ رووداوه‌كه‌ نه‌بووه‌، ته‌نیا زیانى مادى هه‌بووه‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌و زیانه‌ مادیانه‌یش نه‌خه‌ملێنراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین