زیاد جەبار: هەژماری بانکی بۆ موچەخۆرانی هەرێم دەکرێتەوە کوردستان- عێراق

چنار خۆشناو: نوچەنێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: دەبێت لە ماوەیەکی نزیکدا موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەی کارت موچەوەربگرن. سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: بۆ ئەم مەبەستە دەبێت سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەژماری بانکیان بۆ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە(31/ئایار/2022) زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە نوچەنێتی راگەیاند: بەپێی یاسای ژمارە دووی ساڵی "2020" یەکێک لەو بابەتانەی کە قسەو باسی لەسەر کراوە ئەوەیە، کە دەبێت سەرجەم موچەخۆرانی کوردستان هەژماری بانکیان بۆ بکرێتەوە. ماوەیەکی دوورو درێژیشە وەزارەتی دارایی خەریکی دروست کردنی ئەو هەژمارە بانکیەن.

سەبارەت بە کاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی،  زیاد جەبار دەڵێت: بێگومان ئیستا کاتی پێویستە بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، بۆیە ئێمە وەکو پەرلەمان، بەردەوام چاودێریمان دەکرد و لەهەوڵی ئەوە دابوین هەژماری بانکی بۆ هەموو موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە .

سەبارەت بە پێویستی ئەم بڕیارە، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: سستمی بانکی یەکێک لەرێگەکانە بۆ دابەشکردنی موچە، هەم هەوڵێکە بۆ ئەوەی بتوانینین لە هەرێمی کوردستان سیستەمی بانکی هەبێ بۆیە ئەمە لەجێبەجێ کردنی یاساکە واتە شەش مانگ دوای دەرکردنی یاساکە لەمانگی "تەموزی 2021" ئەم هەوڵە هەیە بۆ ئەوەی ئەو هەژمارە بانکیە بۆ فەرمانبەران و موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین