وەزارەتی کشتوکاڵ: ساڵانە پێویستمان بە 950 هەزار تۆن دانەوێڵە هەیە کوردستان- عێراق

لاڤین عومەر: نوچەنێت

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە ( 950) تۆن دانەوێڵە هەیە، بە پێی مەزەندەی ئێمە ئەمساڵ (300) هەزار تۆن بەرهەمی دانەوێڵەمان دەبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە (31/ئایار/2022) حوسێن کەریم گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەربارەی پێشبینییەکانی داهاتی گەنم و جۆ گوتی " پار ساڵ (125) هەزار تۆن رادەستی سایلۆکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق کراوەو نزیکەی (25) هەزار تۆنی دیکە رادەستی کۆمپانیاکانی ناوخۆ کراوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ مەزندەی (300) هەزار تۆن دەکەین".

ئایا هەرێمی کوردستان، لە ساڵێکدا پێویستی بە چەند تۆن دانەوێڵە هەیە لە ساڵێکدا حوسێن کەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی "لە ساڵێکدا نزیکەی (950) تا ملیۆنێک تۆن گەنممان پێویستە، بێگومان بۆ هەموو پێداویستییەکانی (ئارد، ساوەر، شیرنەمەنی) بۆ هەموو ئەو شتانەی بەگەنم و بەپیشەسازی گەنم دەکرێت ئەمانەمان پێویستە".

سەبارەت بەو کەم و کورتییانەی کە لە داهاتی ئەمساڵ هەیە، ئایا ئەم بابەتەلەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار تاوتوێی کراوە؟ 

حوسێن کەریم گوتی" گەنم بابەتێکە پەیوەستە بە سەنتەرەوە لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی عێراق و لەڕێگەی کۆبۆنی خۆراکەوە ئارد دابەش دەکرێت، ئەو پێداویستیانە لەلایەن ئەوانەوە دابین دەکرێت، بەڵام ئێمە ئەو دوو کۆمپانیایەی کە لە ناوخۆ هەیە ئەوانیش ئێستا داوایان لێکراوە بۆ بەرهەم هێنانی ئارد، و رێگەیان پێدراوە بە هاوردەکردنی گەنم بۆ مەسەلەی (ئارد، گەنم) ئەو پێداویستیانەی کە پەیوەندی بە گەنمەوە هەیە، لەو دوو رێگەوە ئێمە هەوڵدەدەین پێداویستییەکان دابین بکەین بۆ ئاردیش رێگە دراوە بەو پێداویستیانەی، کە لە وەزارەتی بازرگانییەوە دەستنیشان کراوە ئاردیش هاوردە بکرێت، بەڵام بۆ گەنم تەنیا ئەو کۆمپانیانە بۆیان هەیە".

لە بارەی کاریگەری وشکەساڵی لە سەر بەرهەمی دانەوێڵەم گوتەبێژەکەی وەزاتی کشتوکاڵ دەڵێت"ئەمساڵ و ساڵی پاریش وشکە ساڵی بوو، بۆیە ساڵێکی خراپمان بەڕێکرد، هیوادارین لە ساڵی ئایندە ئەو- وشکە ساڵییە کۆتایی پێبێت، بەتایبەتی ئەم بارودۆخەی کەش و هەوا، شەڕی روسیاو ئۆکڕانیا بێگومان کاریگەری زۆری کردووەتە سەر بەرهەمی گەنم، جگە لەوەش بابەتی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناش بۆخۆی کۆمەڵێک کاریگەری زۆری جێهێشتووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین