حكوومەتى هەرێم لەبارەى دروستکردنى یەکەى نیشتەجێبوون بۆ کرێنیشنان بڕیاردا کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بڕیاریدا یەکەى نیشتەجێبوون لە پارێزگا و ئیدارە سەرخۆکان بۆ خەڵکى کەم دەرامەت دروست بکرێ.

ئەمڕۆ سێشەممە (31/ئایار/2022) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوون و ڕێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو بیست هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە کرد، کە بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت بڕیارە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت دروست بکرێن.

ماڵپەڕى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە لە زووترین کاتدا، دەست بە ڕێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بکرێت کە بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالیتیەکی باش دەبێت."

ئەوەش هاتووە، "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی تەواوکردنی ئەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەش کرا کە چەند ساڵێکە دەست بە دروستکردنیان کراوە و تا ئێستا تەواو نەکراون. سەرۆکی حکومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، لە ماوەیەکی نزیکدا، ڕێکارەکانی تەواوکردنی ئەو یەکانە تاووتوێ بکەن."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین