سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە عەلى باپیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبۆنەى یادى (21) ساڵەى دامەزراندنى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا پیرۆزبایى لە سەرۆک و ئەندامانى ئەو حیزبە دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (31/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ عه‌لى باپیر، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان پەیوەندییەکى تەلەفۆنى ئەنجامدا.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستان، له‌ یادى بیست و یه‌ك ساڵه‌ى ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵدا، پیرۆزبایى له‌ سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامانى ئەو حیزبە کرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، " لاى خۆیه‌وه‌ عه‌لى باپیر، سوپاس و پێزانینى خۆیان و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریى كوردستانى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و په‌یوه‌ندى و پیرۆزباییان ده‌ربڕى."

جێگەى ئاماژەپێدانە، کۆمەڵى دادگەریى کوردستان، دواى جیابوونەوەیان لە بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان، لە (31-5-2022) دامەزراوە، کە پێشتر ناوی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بوو، بەڵام لە دواین کۆنگرەیاندا ناوى حیزبەکەیان گۆڕى بۆ کۆمەڵى دادگەریى کوردستان

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین