مەسعود حەیدەر: تا ئێستا ڕێبەر ئەحمەد کاندیدى پارتییە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (1/حوزەیران/2022) مەسعود حەیدەر، ڕاوێژکارى سەرۆک مەسعود بارزانى، بە رووداوى ڕاگەیاند، بەبێى هاوپەیمانى ڕزگارى نیشتیمانى هیچ لایەنێک ناتوانێ پرسى سەرۆک کۆمارى عێراق یەکلایی بکاتەوە، چونکە بەشێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکانیش پشتیوانى لەم هاوپەیمانییە دەکەن.
مەسعود حەیدەر سەبارەت بە دواین کۆبوونەوەى پارتى و یەکێتى زانیارى نوێ دەخاتەڕوو و دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا تەنها هێڵە گشتییەکان باسکراون، بەتایبەت ئەو بابەتانەى پەیوەندى بە هەرێمى کوردستان و عێراقەوە هەیە، بەڵام نەچوونەتە نێو وردەکارییەکانەوە.
ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆک بارزانى، جەختى لەوەکردەوە، دەبێ پارتى و یەکێتى بە یەک ئاراستە لە بەغدا کاربکەن، ئەمەیش پێویستى بەوەیە دەبێ نێوماڵى کورد یەکبخرێتەوە، تاوەکو هەرێمى کوردستان بە یەکگرتووى بمێنێتەوە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment