وەزارەتى شارەوانى: بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی درێژ ناكرێنەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە بارەى لێخۆشبوونى قەرزەکانى ئاو و شارەوانى ڕایدەگەیێنێت، ماوەکەى "درێژ ناكرێنەوە و چەند ڕۆژێكی دیكە كۆتایی دێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (1/حوزەیران/2022) وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار، لە نووسراێکدا، كە ئاراستەی سەرجەم دامودەزگەكانی سەر بەو وەزارەتەکراوە، ئەو دامودەزگایانە ئاگادار كراونەتەوە "دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكوو 6/6/2022 دیاریكراوە و لەم ڕێكەوتە بەدواوە درێژ ناكرێتەوە."

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار لە بەشێکى ترى بڕیارەکەیدا ئەوەش هاتووە، "ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی حكوومەتیان لایە، لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ماوە، سەردانی دامودەزگەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن."

دەشڵێت، "ئەگینا بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندنێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین