له‌ گه‌رمترین كاتدا ئێران زه‌برێك له‌ عێراق ده‌دات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو پله‌ى گه‌رمى له‌ عێراق بۆ 50 پله‌ به‌رزبێته‌وه‌، له‌و كاته‌دا ئێرانیش بڕیارى داوه‌ بڕى هه‌نارده‌كردنى گازى سروشتى بۆ عێراق كه‌م بكاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌یش وه‌ك زه‌برێك ده‌بێت، چونكه‌ عێراق ناتوانێ كاره‌با دابین بكات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  یه‌كى حوزه‌یرانى 2022 ده‌سته‌ى كه‌شناسى عێراقى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا شه‌پۆلێكى گه‌رما ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، بۆ 48 ى پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌، كه‌چى كه‌شناسێكى عێراقى به‌ ناوى سادق عه‌تیه‌ رایگه‌یاندووه‌، "له‌ باشوورى عێراق پله‌ى گه‌رمى بۆ  50 پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌".

له‌و كاته‌دا وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراق رایگه‌یاندووه‌، ئێران به‌ بڕى پێنج ملیۆن پێ گازى هه‌نارده‌كراوى كه‌م كردووه‌ته‌وه‌، داواى ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌كات كه‌ وه‌ك قه‌رز له‌لاى عێراقه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره‌. بۆیه‌ عێراق ناچار ده‌بێت كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با كه‌م بكاته‌وه‌. 

چه‌ندان ساڵه‌ له‌ وه‌رزى هاوین عێراق به‌ هۆى نه‌بوونى كاره‌با و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى فراوان به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین