وەزارەتى دارایى کاتى دابەشکردنى مووچەى ئایارى ڕاگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى پێنج دەکرێ.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2/حوزەیران/2022) وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، “رۆژی دووشەمە 2022/6/6، مووچەی مانگی ئایار به‌هه‌مان لیستی پێشوو دەستپێدەکات. لیستی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ له‌ رۆژی 2022/6/27 کۆتایی دێت."

وەزارەتى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، هەر سەبارەت مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، "لە ماوەی 21 رۆژ مووچەی مانگی ئایار دابەشدەکرێت".

لە ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى دارایى ئەوەش هاتووە، "خشته‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار، به‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستپێده‌كات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین