وه‌زیرى ته‌ندروستى هۆشداریى ده‌دات تەندرووستی

نوچه‌نێت

د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێرى رابردوودا 344 حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراوه‌، چوار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى ئادار، د.سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، نیگه‌رانى خۆى له‌وه‌ ده‌ربڕى كه‌ ژماره‌ى تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌.

وه‌زیرى ته‌ندروستى گوتى، "به‌ داخه‌وه‌ له‌ 24 كاتژمێرى رابردوو 344 حاڵه‌تى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوه‌ و چوار كه‌سیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌".

ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌یش كرد ئه‌و تۆماركراوانه‌یش هه‌موویان ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنان كه‌ به‌ "كۆرۆناى گۆڕاو"ده‌ناسرێت.

د. سامان به‌رزنجى دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى خۆپارێزیى كرده‌وه‌ و به‌ پێویستى زانى هاووڵاتیان پابه‌ند بن به‌ رێكاره‌كانى خۆپارێزیى و له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تیش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌م رۆژانه‌دا لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین