پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كان دزرا و كازمى داواى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق تاقیكردنه‌وه‌ى ماده‌ى بیركارى بۆ پۆلى سێى ناوه‌ندى دواخست، به‌ هۆى ئاشكرابوونى پرسیاره‌كانى. مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانیش داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دووى حوزه‌یرانى 2022 وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌ى بیركارى بۆ پۆلى سێیه‌مى ناوه‌ندى دوا ده‌خات و له‌ كاتێكى تر ئه‌نجامى ده‌دات، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى دزه‌ به‌ پرسیاره‌كان كراوه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌. وه‌زاره‌ت روونكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى داوه‌ ئەو تاقیكردنه‌وانەی كراون، دووباره‌ ناكرێنه‌وه‌، ته‌نیا بیركارى دواخراوه‌.

ماڵپه‌ڕى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "پرسیاره‌كانى بیركارى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌نیا به‌ پێنج دۆلار فرۆشراون".

ئه‌م رووداوه‌ كازمى و حكومه‌ته‌كه‌ى هێنایه‌ده‌نگ به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى فه‌رمى نووسینگه‌كه‌ى كازمى، "سه‌رۆك وه‌زیرانى بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى داوه‌، دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره‌ى كردبێت ئه‌وا سزا ده‌درێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین