کتێبێکی تری دکتۆر نەوزاد باجگر بڵاودەبێتەوە کولتوور

نوچەنێت

کتێبێک بە ناوی لەناو زانکۆی جیهان بمنێژن، بیرەوەرییەکانی دکتۆر نەوزاد باجگرە لە نوسینی شێرزاد هەینی بە قەبارەی (165) لاپەڕە بڵاوبووەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە (2/حوزەیرانی/2022) شێرزاد هەینی  نووسەر، دەربارەی کتێبی لە ناو (زانکۆی جیهان بمنێژن) لە بیرەوەرییەکانی دکتۆر نەوزاد باجگر دەڵێت "ئەو کتێبە قەبارە مام ناوەندە، لە (165) لاپەرە پێکهاتووە، وەکو دیاری دراوەتە ئەوانەی کە ئامادەبوون لە بڵاوکردنەوەکەدا، بە دیدارو چاوپێکەوتن و سەیرکردنی ئەرشیفەکانی کراوە، لە مێژووی شاری هەولێر و لاپەرەیەک لە بازرگانی ساڵانی (50بۆ60)کان ئیش و کاری باوباپیرانی ئەم پیاوە لە کارو پیشەو دروست بوونی زانکۆی جیهان و کاسبی ئەو بنەماڵەیە پیشانی خوێنەر دەدەین".

شێڕزاد هەینی هەروەها دەڵێت" باسی لایەنێکی گرنگی دکتۆر نەوزاد باجگر دەکەم کە ماوەیەکی زۆرە خانەنشین بووە و کتۆری نەشتەرگەری دڵ و دەمارەکانە لە نەخۆشخانەکانی بەغداو هەولێر، هەر وەکو خۆشی دەڵێت لە شارۆچکەی گەڵاڵە ئیشی کردووە، دواتر سەرقاڵی کاری بازرگانی دەبێت و بە جیهاندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی کاری بازرگانی بکات دوای ئەوەی خانەنشین دەبێت بڕیار دەدەت بگەڕێتەوە کوردستان چەند زانکۆیەک بە ناوی زانکۆی جیهان دابمەزرێنن و ئێستاش ئەو زانکۆیە چەندین لق و بەرنامەی توێژینەوەو فرە خوێندنی هەیە".

سەبارەت بە ئەرکی چاپکردنی کتێبەکە ئەو نوسەرە گوتی" "ئەو کتێبە لەسەر ئەرکی زانکۆی جیهان چاپکراوە، دیزاینی بەرگ و ناوەوەی هاوڕێم(فەرهەنگ غەفوری) کردوویەتی و لەنا کتێبەکە چەند بەڵگە نامەیەکی زانستی، کۆن، وێنەی بنەماڵەکەیان کە هەموویان رەنگدانەوەو لایەنی مێژووییە پیشانی دەدات ئیتر دیمانەیەکە بەشێوازێكی تایبەتی من نوسیوومە،

هەروەها لە هەر دیمانەو هەڤپەیڤینە ئاساییەکانی خەڵکی تر دەیکات قسەکانی ئەو من ئیشم لەسەر کردووە، وێنەکانی ئەوم سەیر کردووە، ئەو بابەتانەی ئەو نووسیوویەتی من توێژینەم لەسەر کردووە، بە وردیش گوێم  لە ژیانی ئەو گرتووە، تەنیا دکتۆر نەوزاد کەسایەتی و کارەکتەری ناو ئەو کتێبە نییە، براو خەڵکی تر و کرێکارەکان و کارمەندەکانی کە هاوکاری دەکەن لە بڕێوەبردنی پڕۆژە بازرگانی و هونەری وئەکادیممیەکەی خۆی،ئەوە ئەزموونی سێیەمم بووە، کتێبی یەکەمم لەگەڵ بیرەوەرییەکانی شێرکۆ بێکەس بووە، ئەزموونی دووەم لەگەڵ یەکەمین هەولێری لە سوید جەمال عەلەمدا، سێیەمین ئەزموونم لەناو زانکۆی جیهان بمنێژن بیرەوەرییەکانی دکتۆر نەوزاد باجگرە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین