ئایا ساڵى داهاتوو كۆتایى ئەردۆغان دەبێت؟
نوچەنێت:
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆك وەزیرانى پێشووى توركیا پێشنیارى یەك كاندیدى بۆ ئۆپۆزیسیۆنى وڵاتەكەى كردووە، ئەوەش دەبێتە هۆى كەمكردنەوەى دەرفەتى مانەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى لە پۆستەكەى ئێستاى.
ماوەیەكە توركیا بەهۆى داڕمانى دۆخى ئابوورى، رووبەڕووى قەیرانى بێ متمانە بۆتەوە، بەدووریش دەزاندرێت ئۆپراسیۆنى نوێ لە سوریا ببێتە هۆى بەرزبوونەوەى پێگەى جەماوەرى سەرۆكى توركیا.
بەگوێرەى راپرسییەكان سەرۆك شارەوانى ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ خواستى ئەوەیان هەیە خۆیان كاندید بكەن و سەركەوتوو بن، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئۆپۆزیسیۆنى توركیا دەتوانێت سوود لەو دۆخەى ئێستاى وڵاتەكەى وەربگرێت، لاى كەمى بتوانێت لەسەر یەك كاندێكى هاوبەش رێكبكەون و بەسەر ناكۆكییەكانیان زاڵبن.
ڤیكتۆر نادین، لێكۆڵەر لە پەیمانگەى ئابووریى جیهانى و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند، "هێزە ئۆپۆزیسیۆنەكانى بەرانبەر ئەردۆغان لە زۆربەى ئایدۆلۆژیا جۆرجۆرەكان پێکهاتوون."ئەوەش واتە پێویستە لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر كاندێك، هێزێكیان دەستبەردارى پرەنسیپەكانى خۆى بێت، بەڵام ئەوە دەستبەرداربوونەش زۆر زەحمەتە.
ئەو لێكۆڵەرە توركە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەردۆغان بەكردەیى زۆربەى ئۆپۆزسیۆنە شیاوەكانى لە گۆڕەپانەكە دوورخستۆتەوە، بەڵام ئەوەش نابێتە یارمەتیدەر بۆى."
هۆكارەكەشى ئەوەیە دۆخى ئابوورى توركیا زۆر خراپە، رێژەى بێكارى لە نێوان توێژى گەنجان گەیشتۆتە لە (40٪)، بۆچوونى بەهێز ئەوەیە ئەو توێژە دەنگ لە دژى ئەردۆغان دەدات.
تا ئێستا سیاسەتەكانى دەرەوە پارێزگارى لە پێگەى ئەردۆغان كردووە، بەڵام كێشە ئابوورییەكان زۆر لە سەركەوتنى سیاسەتى دەرەوە گەورەترە، بۆیە ئەگەرى بەهێز ئەوەیە ئەردۆغان لە هاوینى داهاتوو تووشى شكستێكى گەورە بێت، لە خولى دووەمى هەڵبژاردنەكان سەركەوتنەكەى تووشى بەربەستى گەورە بێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment