وەزارەتی دارایی دە بڕیاری راگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بە ئامانجی بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و زیادکردنی داھات و کەمکردنەوەی بارگرانی و ئاسانکاری لەسەر ھاووڵاتییان و بازرگانان وەزیری دارایی 10 بڕیاری راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنج شەممە(2/حوزەیران/2022)  وه‌زارەتی دارایی و ئابوریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێم، بە یاوەری یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و بە ئامادەبونی ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم و سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری سەرجەم بنکەجیاوازەکانی ناو دەروازەکە و نوێنەری بازرگانانی سنوری ئیدارەکە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند "لەژێر ڕۆشنایی بەدواداچون و ئامارەکانی بەردەست جوڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە ڕێگەی دەروازەکەوە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی هه‌بووه‌ لە کۆکردنەوەی داھات و مووچەی مووچەخۆران و بودجەی پرۆژەکان".

وەزیری دارایی داوادەکات کە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەماھەنگ و ھاوکاربن لە بوژاندنەوەی جوڵەی بازرگانی و کارئاسانی بۆ بازرگانانی ناوخۆیی بەپێی ڕێنمایی و ڕێکارە ئیداری یاساییەکانی وەزارەتی دارایی و ھەموو جۆرە قۆرخکارییەک کۆتایی پێبھێندرێت ئەوەش لەپێناو ڕەخساندنی ھەلی بازرگانی و ھاوردەکردن و ھەناردەکردن بۆ سەرجەم بازرگانان بەبێ جیاوازی.

بە پێی راگەیێةدراوەکە، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەم بڕیارانەی دەرکرد:

1- لەمەودوا بارەکانی ترانزێت کڵۆم دەکرێت و بەبێ مەئمور بەڕێدەکرێت.

2- بازرگانان ئازادن لە بازرگانی کردن و حساباتی ڕەسیدیان لەگەڵ ناکرێت.

3- لابردنی ڕەسید بۆ ھەموو ئەو بارانە کە لە دەروازەکان هاوردە دەکرێت.

4- پیاداچوونەوە دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرگ.

5- پێداچونەوە بە لێخۆشبونی 202 ماددە کە حکوومەتی عێراق لێخۆشبونی بۆ کردووە.

6- تەسریحەی گومرکی تەنھا یەک جار پارە وەردەگیرێت واتا لە دوو بارە بونەوە هیچ بڕه‌ پارەیه‌ک وەرناگیرێت.

7- کرێی بارھەڵگرەکان مەرزی پەرویزخان ڕێکدەخرێتەوە.

8- پێداچونەوە بەکرێی پشکنینی کومپانیاکانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەروازەکان دەکرێت.

9- پێداچونەوە بە پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی دەکرێت لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

10- لە سەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری دابینکردنی 200 دۆنم زەوی بۆ کۆگاکانی بازرگانان کە ئەمیش دەبێتە هۆی رەخساندن 2000 هەلی کار بو ناوچەی گەرمیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین