سه‌ركرده‌یه‌كى سوپاى پاسداران كوژرا ئێران

نوچه‌نێت

هه‌واڵى كوشتنى سه‌ركرده‌یه‌كى سوپاى پاسدارانى ئێران به‌ ناوى عه‌لى ئیسماعیل زاده‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌، ئاژانسه‌ فه‌رمییه‌كانى ئێرانیش ده‌ڵێن نه‌كوژراوه‌، له‌ ماڵى خۆی گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ سێى حوزه‌یرانى 2022 ماڵپه‌ڕى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌ركرده‌یه‌كى سوپاى پاسدارانى ئێران كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئێران سه‌رپه‌رشتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سوپاى پاسداران ده‌كات كوژراوه‌.

 ئه‌و كه‌سه‌ ناوى عه‌لى ئیسماعیل زاده‌یه‌ و پله‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى عه‌قیده‌. سكاى نیوز باس له‌وه‌ ده‌كات ماڵپه‌ڕه‌كانى نزیك له‌ سوپاى پاسداران وه‌ها هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌سه‌ربانى ماڵه‌كه‌ى كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئاژانسى ئیرناى ئێرانى به‌یانى ئه‌مڕۆ مردنى عه‌قید عه‌لى ئیسماعیل زاده‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كوژرا بێت، هه‌واڵى كوشتنه‌كه‌ى به‌ جه‌نگى ده‌روونى و بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ساخته‌ زانیوه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ ئیرناى راگه‌یاندووه‌، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئیسماعیل زاده‌ به‌ هۆى رووداوێكه‌وه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ى گیانى له‌ده‌ست داوه‌، ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین