بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم: لەمەودوا بەشێوەیەکی خێراتر ئیشوکارەکان رادەپەڕێنین کوردستان- عێراق

چنار خۆشناو: نوچەنێت

وه‌زارەتی دارایی و ئابوری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری ھەرێم، بە یاوەری یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و بە ئامادەبونی ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم و سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و نوێنەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و نوێنەری سەرجەم بنکەجیاوازەکانی ناو دەروازەکە و نوێنەری بازرگانانی سنوری ئیدارەکە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی ئەنجامدا.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوە بەری گشتی گومرگی هەرێم، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتی: ئامانج لە دەرکردنی ئەم بڕیارانە پێشخستنی بازرگانی ناو دەروازەی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی خێرا ئیش و کارەکانی بازرگانان  چ لە ناو حکومەتی هەرێم، جێبەجێ بێت چ لە ناو دەروازەکان بۆ ئەوەی ئێمەش بەشێوەیەکی مۆدێرن وەک و هەموو دەوڵەتان شێوەکاری گومرگی ئەنجام دەین وە ئیش و کارەکانمان لە دەروازەکان ڕاپەڕێنین. بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی پەروێزخان  کە ئەویش بۆنمونە بۆ هەموو دەروازەکانیتر ئەتوانین هەمان شێوە بێگومان بڕیارەکە جێ بە جێ دەکەین ئەوانمان کردن بە نمونە کۆبونەوەمان لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد لەگەڵ یەکەی ئیدارەکان، گوێبیستی هەموو گیرو گرفت و ئاڵنگاریەکان بوین کە لە ناو دەروازەکاندا هەیە وە جەنابی بەڕێز وەزیری دارایی وئابوری بۆ ئەم مەبەستە فەرمانی دەرکردنی چەند بڕیارێکی دا:

1- لەمەودوا بارەکانی ترانزێت کڵۆم دەکرێت و بەبێ مەئمور بەڕێدەکرێت.

2- بازرگانان ئازادن لە بازرگانی کردن و حساباتی ڕەسیدیان لەگەڵ ناکرێت.

3- لابردنی ڕەسید بۆ ھەموو ئەو بارانە کە لە دەروازەکان هاوردە دەکرێت.

4- پیاداچوونەوە دەکرێت بۆ کەمکردنەوەی باجی گومرک.

5- پێداچونەوە بە لێخۆشبونی 202 ماددە کە حکوومەتی عێراق لێخۆشبونی بۆ کردووە.

6- تەسریحەی گومرکی تەنھا یەک جار پارە وەردەگیرێت واتا لە دوو بارە بونەوە هیچ بڕه‌ پارەیه‌ک وەرناگیرێت.

7- کرێی بارھەڵگرەکان مەرزی پەرویزخان ڕێکدەخرێتەوە.

8- پێداچونەوە بەکرێی پشکنینی کومپانیاکانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەروازەکان دەکرێت.

9- پێداچونەوە بە پاراستنی بەروبومی ناوخۆیی دەکرێت لەگەل وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

10- لە سەر راسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری دابینکردنی 200 دۆنم زەوی بۆ کۆگاکانی بازرگانان کە ئەمیش دەبێتە هۆی رەخساندن 2000 هەلی کار بو ناوچەی گەرمیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین