فێستڤاڵێک لە ئامێدی بەڕێوەچوو کوردستانی

چنار خۆشناو: نوچەنێت

لە ژێر دروشمی بەرەو گەشت و گوزاری سەردەمیانە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار لە پارێزگای دهۆک بە هاوکاری زانکۆی پۆلەتەکنیکی  دهۆک فێستڤاڵی گەشتیاری (قوبەهان ) بە ڕێوە چوو .

ئەمڕۆ هەینی( 3/حوزەیران/2022) فێستڤاڵی گەشتیاری(قوبەهان) لە پارێزگای دهۆک، لە ژێر دروشمی بەرەو گەشت و گوزاری سەردەمیانە بەڕێوەچوو.

 بەپرسی ڕاگەیاندن و بەبازاڕ کردن، ئۆکتان فەرزند ە هەرکی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند: ئەم  فێستڤاڵە ئامادە بوونی چەندین بەرپرس و کەسایەتی دیارو بازرگانی بەڕێوەچوو . ڕۆژی دووەمی فێستڤاڵی قوبەهانی گەشت و گوزار، لە گۆڕەپانی وەرزشی ئامێدی چەندین چالاکی بەڕێوە جۆراوجۆر ئەنجامدران.

سەبارەت بە ئامانجی فێستڤاڵەکە ئۆکتان فەرزەندە گوتی: ئامانجانمان بەرەو پێشبردنی کەرتی گەشت و گوزارە لە دەورو بەری ئامێدی و شوێنە واری دەورو بەری و پیشتیوانی کۆمپانیای گەشتیاری، هەروەها خستنەرووی شوێنەوارە گەشتیارییەکان بۆ گەشتیارانی ئەم ناوچەیە .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین