شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر دەکرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان
بڕیارە سبەی پێنجشەم بەشێکی شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر دەکرێتەوە کە لە کابینەی پێشوو بەردی بناغەکەی دانرابوو، شارەوانیی هەولێریش گوتوویەتی، "هاووڵاتیان دەتوانن سوود لە ١٠ کیلۆمەتری شەقامەکە وەگربگرن"

سیهام میران – نوچەنێت

سیامەند کەریم، گوتەبێژی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، "پرۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریی هەولێر، لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ و بەچاودێریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێدەکرێت، ١٠ کیلۆمەتر تەواو بووە و سبەی لە رێورەسمێکی دا بە رووی هاووڵاتیان دەکرێتەوە".

درێژی شەقامی 150 مەتری، 70 کیلۆمەترە و بەیانی بە هەردوو ئاراستەدا دەکرێتەوە، کە لەسەر رێگەی بەحرکە تاوەکو رێگەی شەقڵاوە دەبێت. 

بەردی بناغەی ئەو بەشەی شەقامەکە لە 18ـی 9ـی 2018 بوو، كە ماوەی پڕۆژەكە 1250 رۆژ بوو، بەپێی گرێبەستەكە وا دانرابوو لە 22ـی 2ـی 2022 بەشێكی پڕۆژەكە تەواو بكرێت، بەڵام زووتر لە وادەی خۆی تەواوکرا. شەقامی 150 مەتری، دەبێتە پێنجه‌مین شەقامی بازنەیی شاری هەولێر شەقامێكی خێرایە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین