زیاتر لە (370) هەزار گەشتیار لە ماوەى پێنج مانگدا سەردانى هەولێریان کردووە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (18/ حوزەیران/2022) ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، لەسەر جۆرى ئەو گەشتیارانەی بۆ گەشتیارى ڕوو هەرێمى کوردستان دەکەن تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "ئەو گەشتیارانەى دێنە هەولێر سێ جۆرن، گەشتیاریی ناوخۆیى، کە لە شارەکانى ترەوە دێن، گەشتیاری ناوەڕاستی عێراق، گەشتیارى ئێرانى، هەروەها گەشتیاریى بیانیش ئەوانە لە ڕێگەى فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، لەوڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی مەبەستی گەشتیاری سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن."
سەبارەت ئەو شوێنانەى کە زۆرتر گەشتیار سەردانى دەکەن، ئیسماعیل مینەخان دەڵێت، "گەشتیارانی بیانى زیاتر سەردانی شوێنە مێژووییەکان، ناوچە شاخاوییەکان، گەشتیارانى ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش زیاتر سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن."
بەڕێوەبەری گشتی گەشتووگوزاری هەولێر، لە ماوەى پێنج مانگدا دەڵێت، "لەماوەی پێنج مانگ (852،370) هەزار گەشتیار ڕووی شوێنە گەشتیارییەکانى هەولێریان کردووە، لەم رێژەیە (126) یان بیانین (421)یش گەشتیارى وڵاتانى عەرەبین."
بۆ ڕاکێشانى گەشتیار زیاتر بۆ هەولێر، بەڕێوەبەرایەتى گشتیی گەشتوگوزارى هەولێر چالاکى و فیستڤاڵى لە پارکەکانى هەولێر ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئیسماعیل مینەخان نەیشاردەوە گلەییان لە هەندێ لە گەشتیارەکان هەیە و وەک خۆى گووتى، "پێویستە زیاتر پاکوخاوێنى بپارێزن، پابەندبن بەو شوێنە گەشتیارایانەى کە تابلۆ دانراوە بۆ ئاگادارکردنەوەیان، لەوانە ئەو شوێنانەى مەلەکردنى تێدا قەدەغەبە، بەڵام بەداخەوە هەندێ گەشتیار پابەند نابن بەو ڕێنماییەکان."
ئیسماعیل مینەخان گوتیشی، "ئێمە هەفتانە چالاکی و ڤیستیڤاڵیشمان هەیە، بۆ راکێشانی گەشتیاران هەر هەفتەو لە پارکێکی شاری هەولێر، بۆ ئەوەی ئارامی کوردستان ببینن، بەدەر لە شوێنە تایبەتەکان کە کەرتی تایبەتن."
ساڵانە لە وەرزى بەهار و هاوین، ژمارەیەکى زۆرى گەشتیار لە شارەکانى عێراق و ئێران سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن، هەروەک پێشتر بەرپرسانى گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایانگەیاندووە، هاتنى گەشتیار کاریگەرى باشى لەسەر ئابوورى حکومەت و تاک دروست دەکات بەتایبەت لە ناوچە گەشتیارییەکان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment